ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە خەڵكی شاری کەرکوک خۆپێشاندانێكی شەوانەیان رێك خست و رێگە سەرەكییەكانی ناوچەكەیان داخست !

0
ئەڵتەرناتیڤی شورایی/ کەرکوک / گەلاوێژ قادر
ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە   گەڕەكی پەنجا عەلی لەشاری کەرکوک  خۆپێشاندانێكی جەماوە رییان شەوانەیانئەنجامدا و رێگە سەرەكییەكانی ناوچەكەیان داخست، ئەوەش وەك ناڕەزایەتی بەرانبەر بە بڕانی بەردەوامی كارەبای نیشتمانی.
بەپێی زانیارییەکان كێشەی كەمیی كارەبای نیشتمانی یەكێكە لە تەنگژە قووڵەكانی خەڵکی شاری کەرکوک و ناوچەکانی عێراق، لەگەڵ ئەوەی  بەپێی ئامارە فەرمییەكان، لە بودجەی حکومەتی عێراق پارەیەكی زۆر  بۆ گرێبەست و نۆژەنكردنەوەی تۆڕی كارەبا خەرج كراوە، بەڵام نەتواندراوە کە کارەبایی  لە ٢٤ کاتژێری بۆخەڵکی عێراق دابین بکرێت .
Leave A Reply

Your email address will not be published.