پەنابەرێکی خەڵکی سودان لەفەرەنسا بەڕێوەبەری فەرمانگەیەک بەچەقۆ دەکوژێت

0

پەنابەرێکی خەڵکی سودان لەفەرەنسا بەڕێوەبەری فەرمانگەیەک بەچەقۆ دەکوژێت

بەپێی سەرچاوەی هەواڵەکان پەنابەرێکی پیاو خەڵکی سوودان،ڕۆژی ١٩-٢-٢٠٢١ لەشاری پۆ لە باشووری فەرەنسا،لەدوایی ئەوەی مافی پەنابەری ڕەد دەکرێتەوە ،بەڕێوەبەری فەرمانگەی کەمپەکەی بەرچەقۆدەدات. سەبارەت بەم ڕووداوە وەزیری ناخۆی فەرەنسا بەکەناڵەکانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاندووە کە ئەو کەسە،خەڵکی سودانە لەساڵی ٢٠١٥ داوایی مافی پەنابەری لەوڵاتی فەرەنسا کردووە بەڵام لەگەڵ بەرێوەچوونی ئیش وکارەکانی پەنابەری چەندین کێشەی بۆخەڵکی تر سازکردووە لەساڵی ٢٠١٧ کەسێکی تری بەرچەقۆدەدات ودەخرێتە بەندیخانە،دواتر ئازاد دەکرێت ،هەروەها لەدوایی ئەوەی کەیسی پەنابەری ڕەد دەکرێتەوە،پێی دەگوترێت دەبێت وڵاتی فەرەنسا بەجێ بهێڵیت ومافی مانەوەت لەوڵاتی فەرەنسا پێ نادرێت،ڕاستەخۆ دەچێتەسەر فەرمانگەی بەڕێوەبەری کەمپەکەی کەشوێنی مانەوەیەتی لەوێ چەندین چەقۆ لەوبەڕێوەبەرەدەدات ودەی کوژێت.دواتر بەپێی یاسا ئێستا ئەوکەسەی تاوانبارە بەکوشتن خراوەتە بەندینخانە.بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.