سڵاو ڕێزی خۆشەویستانە ئەم کاتەتانباش و پشووەکانی ساڵی تازەتان بەخۆشی بەرنەسەر ئەزیزان :🍃

0

ئاوات ڕەسوڵ 🌿
هاتنی ساڵی نوێی٢٠٢٦،بەهیواین تەندروستی زۆرباش و ژیانێکی دڵخۆش وئاسوودە هاوتایی هەنگاوەکانی داهاتووتان بێت لەساڵی داهاتوو .
🌸ساڵی نوێ پیرۆز دەکەین لە کرێکاران وزەحمەتکێشان بەهیواین هەرچی زووترە ئازارو ژانەکان کۆتایی پێ بێت بەکەشەدانی هاوخەباتییەکان .
ساڵی نوێ پیرۆز دەکەین لەگشت ئەو مرۆڤە ئازادیخوازو یەکسانیخوازانەی کە بەهۆی چالاکی وتێکۆشانەکانیان خراونەتە بەندیخانەکان ،سڵاو خۆشەویستی دەنێرین بۆ خانەوادە وبنەماڵەکانیان .
🌹🌹چەپکە گوڵی وەفاداری پێشکەش بە کڵکۆی سەرجەم هاوڕێیانی گیان بەختکردوانی ڕێگای هێنانەدی ئازادی ویەکسانی وژیانێکی باشتر دەکەین .🌹🌹
💐بەهیواین ساڵی داهاتوو ساڵێک بێت لەگەشەدانی هاوپشتی ویەکگرتووانەی خەڵکی ناڕازی لەدژی چەوسانەوە ونایەکسانی وبێکاری بەڕێکخراوبوونی زیاتر لەبزوتنەوەی جەماوەری دا.
فەرمانبەران ومامۆستایان وخانەنیشیان باشبوونی ژیانی ئێوەش بەندە بە کەم کردنەوەونەمانی جیاوازییە چینایەتی یەکانی کۆمەڵگە، کەوایە ئەرکی دروست ئەوەیەشەڕی چینایەتی گەشەپێبدەن بۆ نەمانی دزی وگەندەڵی و بێ مافی یەکانتان .
ئەگەر ویژدانی ئینسانی و دڵمان ڕاستگۆیانە هەست وئازار وژانەکان وفرمێسکی ماندوویی چەوسانەوە وئازارەکانی کرێکارو زەحمەتکێشان وهەژاران لێدەدات و ڕاستگۆیانە دەمانەوێت ژیانی ئەم مرۆڤە ماندووانە باشترببێت پێویستە ڕاستگۆیانە بێینەمەیدانی تێکۆشانی بەرگریکردن لەمافەکانی کرێکارو زەحمەتکێش و هەژارەکان هەریەکەمان لەگەڵ بەڕێکردنی چرکەکانی ساڵی تازەدا لەخەمی گەشەدانی تێکۆشانی ناڕازی کارگەران وزەحمەتکێشاندا بین بەبێ وەستان خۆمان ئەرکدار بکەین لە بە جێبەجێکردنی ئەرکەکانی سەرکەوتنی خەباتی چینایەتی کۆمەڵگە .
🍇 بەهیواین ساڵی داهاتوو هەنگاوێکی کرداری بێت لەبەخوداچوونەوەی سەرجەم ڕەوتە جیاوازەکانی ئازادیخوازویەکسانیخوازو چەپ و شیوعی وکۆمۆنیستەکان بەهەنگاونان بە تێکۆشانی کرداری هاودەنگی بزوتنەوەی کارگەران و خەڵکی ناڕازی لەداکۆکی کردن لە هاودەنگی چالاکانە لەخەباتی بزوتنەوەی چینایەتی کرێکاری و ئازادیخوازی و بەرگریکردن لەمافەکانی شکۆی ئینسانی لەکۆمەڵگەدا بەجۆرێکی ئەکتیڤانەی ڕادیکاڵانەی هەماهەنککاریانەی جەماوەرییانەیان ئەمەش لەپێناوی هێنانەدی هەرچی زووتری ژیانێکی باشتر وئازاد .
پێویستە لەوە دڵنیابین کلیلەکانی چارەسەری کێشەوگرفتەکان و چارەسەری تەواوی قەیران و بەربەستەکان تەنها لەگەشەدانی تێکۆشانی هاودەنگی چینایەتی کرێکار و زەحمەتکێشان دایە کە هەر بەرخودانێکی جەماوەری ئامانج هێنانەدی ژیانێکی باشتربێت بۆ کرێکاروزەحمەتکێشان و کەم کردنەوەی جیاوازییە چینایەتی یەکان وبەرگریکردن لەئازادی وپاراستنی ماف وشکۆی ئینسانی لەهەنگاوەکانی داهاتوویی تێکۆشانەکانی شەقامەکانی کۆمەڵگەبێت.
🌺ئاهەنگ و خۆشی وشادییەکانتان پیرۆزوبەخۆشی بێت هەمیشە دڵخۆشی و شادیەکانتان میوانی خانەوادە وماڵەکانتان بێت.
🌿🎂🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹🌹
Leave A Reply

Your email address will not be published.