شوفێران ناڕەزایەتی وخۆپیشاندانیان بۆ هێنانەدی ماف و خواستە ڕەواکانیان ئەنجامدا
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /ئێران/تاران/ فاتیمە کریمی
شەممە، ٢٦ی ژانویەی ١٤٠٤
کۆمەڵێک لە شۆفێری کە بە گرێ بەستی کاتی لە دامودەزگاکانی وەک نەوت و گاز، کارەبا، و پەیوەندییەکان کاردەکەن، لە شارە جیاوازەکانی ئێرانەوە گەشتیان بۆ تاران کرد م دواتر لە بەردەم نووسینگەی سەرۆکایەتی سەرۆک کۆماری ئێران لەشاری تاران لەئێران کۆبوونەوە و نارەزایەتییان ئەنجام دا .

ئەوەی شیاوی باسە بەگوێرەی زانیارییەکان کە بەماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی ڕاگەیاندراوە ئەم شۆفێرانە داوا دەکەن دۆخی دامەزراندنیان لەجۆرو شێوازی کاتی یەوە بگۆڕدرێت بە گرێ بەستی بە فەرمی هەمیشەیی بکرێت.