دووکۆڵبەر زۆر بەداخەوە بەهۆی تەقەی پاسداری ئێران گیانیان لەدەستدا
دووکۆڵبەر بەهۆی تەقەی پاسداری ئێران گیانیان لەدەستدا.
ئا ـ تەمەن مەینەتی ئەلتەرناتیڤی شورایی ــ کوردستان:
دوانیوەڕۆی ڕۆژی شەممە20/2/2021 دووکۆڵبەری دانیشتوی گوندی دۆڵەتوو سەربەشاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەناوەکانی (ئەسکەندر عبداللە)لەگەڵ (ابوبکری برایمی حەسەنی دەروێشی ) کەهەردووکیان خێزاندارن، لەسنوری نێوان کوردستانی باشورو وڵاتی ئێران لەئاوداخنکان. لەسەرچۆنیەتی ڕووداوەکە سەرچاوەیەکی ئاگادار بەسائیتی ئەلتەرناتیڤی شورایی ڕایگەیاند، لەکاتی هاتوچۆکردنیان لەڕێگای مەرگ ونان لەلایەن پاسدارانی سەرسنوری وڵاتی ئێران ئەو دوو کوردە ئاشکرادەبن و ڕادەکەن،دواتر ئینسانکوژەکانی ڕژێمی ئیسلامی ئێران تەقەیان لێدەکەن ،ئەوکۆڵبەرانە بۆڕزگاربوون لەمەرگ خۆیان بەئاوی ڕوباری پشکاوێی نیوان گوندەکانی شێنێ و زەڵێ لەباشوری کوردستاندادەدەن ، بەڵام لەبەر زۆری ئاوی ڕوبارەکە خۆیان پێ ڕزگارناکرێت و هەردوکیان لەئاوی ڕوبارەکەدا خنکان ، ئەوسەرچاوەیە گوتیشی لەدوای ڕووداوەکە تەرمی هەردوکیان دەردەهێندرێنەوەوڕەوانەی گوندی دۆڵەتوو کرانەوە لەوڵاتی ئێران.