نەخێر ، بۆ دەمکوتکردنی ئازادیی ڕا دەربڕین ..

یەکێتیی نووسەرانی کورد – لقی سلێمانی ، نیگەرانی و قبوڵنەکردنی فەزای دەمکوتکردن و ڕێگریی لە دەربڕینی ئازادانەی نووسەران لە ڕای خۆیان ، دەخاتەتە بەردەم ڕای گشتی ..
کە بە ئامانجی بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکانە لە هەرێمی کورستان و ئێمە تەواو هاوڕاین لەسەر ئەو میتۆدەی کە دەبێت قەڵەم بە قەڵەم و ڕا بە ڕا وەڵام بدرێتەوە نەك بە ترس و هەڕەشەی بێدەنگ کردن و دەستبردن بۆ ئارامیی ژیانی نووسەران ..
وەك چۆن لە ڕابردوودا ، بەرۆکی شاعیری بەڕێز (قوبادی جەلیزادە) یان گرت ، ئەمڕۆ نووسەرانێکی دی دووچاری هەمان هەڕەشە دەبنەوە لەوانەش (حەمەسەعید حەسەن و یونس ڕاوی) ..
ئێمە داواکارین کە یاسا سەروەر بێت بەسەر هەموواندا و نەبێتە مەیدانی پێشێلکردنی مافە سەرەتاییەکانی نووسەران !!
یەکێتیی نووسەرانی کورد – لقی سلێمانی
٢٦ / ١٢ / ٢٠٢٥ – سلێمانی