هاودەنگمان بن بۆهەرچی زووتر ئازاد کردنی ڕۆژنامەنووس وریا عەبدولخالق
هاودەنگمان بن بۆهەرچی زووتر ئازاد کردنی ڕۆژنامەنووس وریا عەبدولخالق
ئێمە کە لەخوارەوە واژۆمان کردووە بەتوندترین شێوە ناڕەزایەتی خۆمان دەردەبڕین بەرامبەر بە زیندانیکردنی ڕۆژنامەنووس وریا عەبدولخالق ئێمە ئەم کردەوە بە پێشێلکردنی مافی مرۆڤ و نەبوونی ئازادی ڕادەربڕین دەزانین ،داواکارین هەرچی زووترە ئەو ڕۆژنامەنووسە ئازاد بکرێت.
ڕۆژنامەنووس وریا عەبدولخالق لەسەر سکاڵای مەلا یاسین خاوەنی کۆمپانیای بەڕێز، کە کۆمەڵگەیەکی نیشتەجێبوونی لە چەمچەماڵ دروست کردووە و رێڕەوی ئاوی لافاوەکەی گۆڕیوە بۆ ناو شاری چەمچەماڵ و یەکێک لەهۆکارەکانی دروست بوونی لافاوەکەیە، کەزیانی زۆری بەخەڵک گەیاندووە ، دوای ئەوەی رۆژنامەنووس وریا عەبدولخالق ئەم راستیانە ئاشکرا دەکات، ئەمڕۆ دەست بەسەر کرا!
ئەو پەڕی ڕیسوایی وشەرمەزاریی یە بۆ یەکێتی نیشتمانی کوردستان کە بەو جۆرە هێرش دەکاتە سەر ڕەخنەگر وچالاکوانانی مەدەنی .
داوا لەئێوە و هەر مرۆڤێکی ئازدیخوازو یەکسانیخوازو مرۆڤ ۆست دەکەین کە لەم تێکۆشانە هاوپشتمان بن..
پێویستە رای گشتی بجوڵێت و دەسبەجێ وریا ئازاد بکرێ..
کە رۆژنامەنووس و تاقانەی ئەنفالە، لەبەرامبەردا مەلا یاسینی خاوەن کۆمپانیا دەست بەسەر بکرێت و قەرەبووی تەواوی زیان لێکەوتوان بکاتەوە و رێڕەوی لافاوەکەش چاک بکات و بەهیچ شێوەیەک جارێکیتر مافی دروست کردنی هیچ پرۆژەیەکی نەبێت!
ئێمە ئەو کردەوە مەحکوم ڕیسوا دەکەین داوایی هەرچی زووتر ە ئازادی بۆ ئەم ڕۆژنامەنووس وچالاکوانە کاک وریا دەکەین .
نا بۆ پێشێل کردنی مافەکانی مرۆڤ .
نا بەرتەسکردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین .
بژی تێکۆشانی هاودەنگی ئیداردانی شورایی.
