بەهۆی گرفتی کێڵگەی کۆڕۆمۆڕەوە بۆتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی ١٠٠٠ مێگاوات کارەبا.

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی / هەولێر / کوێستان 

بەپێی سەرچاوەی زانیارییەکان کە ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە کە 

لەلایەن وەزارەتی کارەبایی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە  ئاگاداری هاوبەشانی کارەبا دەکەینەوە بەهۆی گرفتێکی تەکنیکییەوە لە کێڵگەی کۆڕمۆڕ بڕی ٢٥٠  ملیۆن پێ سێجا گاز کەمی کردووە و بووەتە هۆی کەمبوونەوەی بڕی ١٠٠٠ مێگاوات کارەبا.

هەروەها وەزارەتی کارەبا ئەوەشی ڕاگەیاندووەلە ٢٥/١٢/٢٠٢٥   کە هەردوو وەزارەتی کارەبا و وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەگەڵ تیمەکانی داناگاز لە هەوڵدان بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە و ئاساییکردنەوەی بارودۆخەکە.

لەپاش ئەوەی چەندین هەڵبژاردنی پەڕلەمانی وئەنجومەنی پارێزگاکان لە کوردستان ئەنجامدراوە بەڵام هەتا ئێستا نەتواندراوە کێشە وگرفتەکانی کەمی کارەبا بۆخەڵکی کوردستان چارەسەر بکەن دەسەڵاتداران لەکوردستان .

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.