نا بۆ پشتیوانی کردەوە وبانگەوازی توندڕەوانە ودژە ئینسانی لەژێر هەر ناونیشانێکدابێت !
بەئاشکرا پشتیوانی لەدەوڵەتی تیرۆریستی داعشی کرد کەچی ئێستا لەکوردستان کەمپین بۆئازادکردنی دەکەن !
یەکێک لە مەلاکان بەئاشکرا پشتیوانی لەدەوڵەتی تیرۆریستی داعشی کرد گەنجانی هاندەدا خۆی بتەقێنێتەوه .
ئەم مەلاکرێکارە ڕێک بانگەشەی تیرۆریزم دەکات بەئاشکرا ،هەربەهۆی ئەم بانگەشە دژە ئینسانی یەوە زیندانیکراوە، بەڵام ئێستا هەندێک کەس لەناو ڕێکخراو ولیستەبەناوئۆپۆزیسۆنانەکانی کوردستان واژۆی بۆکۆدەکەنەوە هەتا ئازادبکرێت دیسان بەربێتەوە گیانی ڕەوتی مەدەنی و ئازادیخوازی کۆمەڵگەی کوردستان .
ئەو دۆسیانەی لەسەری زیندانی کراوە تایبەت بووە بە ئەنجامدانی هەڕەشەی کوشتن و هاندانی گەنجان بۆ خۆ تەقاندنەوه و هاندانی ئەنجامدانی توندوتیژی بووە .
سەرجەم دۆسی یەکانی لەلایەن دوو دەوڵەتی وەک نەرویج و ئیتاڵیاوە پشکنینی بۆ کراوە دواتر بڕیاری دادوەری لەسەر دراوە بۆ ئەوەی زیندانی بکرێت…
هەر بۆیە هەر کەسێک پشتیوانی لەئازادبوونی ئەم مەلا کرێکارە بکات ڕێک بەمانایی پشتیوانیکردنە لەبانگەشەی تیرۆرو دژ بەهەبوونی ئازادی و مەدەنیەتە لەکوردستان .ئێمە وەکو هاودەنگی ئیدارەدانی شورایی ئەم جۆرە کەم پین و واژۆ کۆکردنەوانە مەحکوم دەکەین بۆ پشتیوانی بانگەوازێکی توندڕەو تیرۆریست لەژێر هەرناونیشانێکەوەبێت کە بەهۆی هەڕەشەکردن لەکەسانی ئازادیخوازو وهاندانی گەنجان بۆ ئەنجامدانی کردەوەی تیرۆریستی دژەئنسانی ئێستا خراوەتە زیندانەوە.
هاودەنگی ئیدارەدانی شورایی
