مانگرتنی کرێکارانی کۆمپانیای شەکری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە ئێران شوش پێی ناوە دووەم ڕۆژی خۆیەوە.
ئەڵتەرناتیڤی شورایی /ئێران
یەکشەممە، ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١
لە بەرەبەیانی دوێنێ وە کرێکارانی شەکری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی شاری سوش لە ئێران مانیان گرتووە و ناڕەزایەتییان دەربڕیوە لەبەردەم دەروازەی چوونە ژوورەوەی کۆمپانیاکە لە ناڕەزایەتییەک بەرامبەر بە ڕەچاونەکردنی داوا ڕەواکانیان و داوای چوونە ژوورەوەی سەرجەم بەرپرسانی شارەکە و بەدیهێنانی مافە پێشێلکراوەکانیان دەکەن.
داوای گەڕانەوەی هاوکارە دوورخراوەکانیان دەکەن بۆ سەر کار و بەدیهێنانی ئەم داواکاریانەی خوارەوە:
– پێکهێنانی ئەنجوومەنی کرێکارانی کارگە؛
– چاکسازی گشتی لە پلانی پۆلێنکردنی کاردا؛
– حیسابکردنی دەوامی هەینی بە پشتبەستن بە لێکۆڵینەوەی فەرمی کۆمپانیا لە فەرمانگەی کار و پێدانی دەرماڵەی ژەمەکان، کە لە مانگی حوزەیرانی ٢٠١٩ەوە خەرج نەکراوە سەرەڕای بەڵێنی پێدانی پارەی هاوتا بە تمەنی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئەوکات؛
– جێبەجێکردنی دروستی یاسای پێدانی مووچە و یارانە
– چارەسەرکردنی کێشەی شۆفتی قورس و ١٢ کاتژمێری کە بەشێوەی دوو هەفتە کاری ڕۆژانە و کاری شەوانە و شۆفتی خولاوە تا ١٨ کاتژمێر بەردەوام دەبێت
– دامەزراندنی کرێکاری وەرزی ناوخۆیی لەبری کرێکاری ناخۆجێی لە شارە دوورەکانەوە
