بایکۆت سەرکەوت و ئەبێت چی بکرێت؟

0

 

کاوە عومەر

ئەوانەی لۆمەی بایکۆت کاران دەکەن کە بەشداریان لە هەڵبژاردنەکاندا نەکردووە گوایە بونەتە هۆی بەهێز بوونی دەسەڵات بەدڵنیایی ئەوانە بۆ حسێن ناگرین بەڵکو شینی هەریسەکەیانە.
ئاخر بایکۆت ئاستێکی بەرزە لەوشیاری،خەڵکی کە ڕیگایەک دوبارە ناکاتەوە کەبەچەندین شێوە ئەزمونی کردبێت وبەرهەمێکی نەبوو بیت بۆی.
هەڵبژرادنێک کە دەستەو دەستی دەسەڵاتی تێدا نەکرێت،چاکسازی ئابووری لەبەرژەوەندی خەڵک تێدا نەکرێت.دەسەڵاتێک بەلولەی چەک ودەست بەسەرداگرتنی قوتی خەڵک و بەهێرش بۆسەر ماف وئازادیەکانیان وبەتیرۆرو کوشتنی ڕۆژنامەنوس وهەڵسوڕاو چالاکی سیاسی وجەماوەری و خۆپییشاندەرو پەلکێشکردنی دەوڵەتانی ناوچەکە لەسەر پێ وەستابیت وسەپێنرابیت.
چۆن بەدەنگدان ئەگۆڕدرێت؟
ئەوان دەنگدانیان تەنها بۆ ڕەوایدانەوە بەدەسەڵاتەکەیان دەوێت جا چەند کورسی زیادو کەم وزیادبوونی چەند کورسی بەناو ئۆپۆزۆسیۆن شتێک نیە جگە لە ڕەوایدانەوە بەهەمان دەسەڵات وسیستەم وئەحزاب وبنەماڵەی دەسەڵاتدار.
ئێستا دۆخی هەڵبژاردن زۆر لەوەش خراپترە کە ناوی بنێت هەڵبژاردن وپەڕلەمان،هەڵبژاردن خۆی کەلەسەر بنەمای مافی هاوڵاتی بوونەو هەموو هاوڵاتیەک یەک دەنگە.
ئێستا لە کوردستان وعێراق لەسەر بنەمای ئینتیمای عەشیرەتی وتایفی ودینی وقەومیە کە دەسەڵاتەکانیشی لەسەر هەمان بنەمای ئاینی ونەتەوەیی موزائیکی دابەش دەکرێت زائیدەن دەستێوەردانی دەرەکی.
ئەوەی کە ئایا تەنها بایکۆت بەسە،نەخێر بایکۆت تەنها ڕەوایی لەو دەسەڵاتە دەستێنێتەوەو پێی دەڵێت ئیتر ئێوە نوێنەری ئێمەنین وئەگەر باوەڕتان بەدەنگدانە ئەبێت کەشێکی ئازادانە بۆ دەنگدان سازبکرێت وئێوەش لە چەک دابمڵرێن ودام ودەزگا سەرکوتگەرە حزبیەلانتان هەڵوەشیننەوەو سامانی گشتی بگڕیننەوەو بارودۆخێکی یەکسان بۆ هەموان لەبەشداریکردن وخۆبەربژێرکردن بخولقێنن.
کەئەمانەش بەهاتنەمەیدانی فروانی جەماوەر لەسەرتاسەری عێراق وکوردستاندا مەیسەر دەبێت.
ئەو هاتنەمەیدانەش کە ئێمە لەساڵانی ڕابردودا لە ١٧شوبات وڕۆژانی دوای ئەوو لە ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی تشرینی ٢٠١٩دەدا و لە مانگرتنە بەردەوامەکانی مامۆستایان وخانەنیشینان وفەرمانبەران ودەرچوانی دانەمەزراو لەدژی گوڕینی یاساکانی باری کەسیدا بینیومانن وبەردەوامیش دەهبینین.
ئێستا ئێمە لە قۆناغێکدا دەژین قۆناغی سەرهەڵدانەوەی بزوتنەوەی چەپ وکۆمۆنیستیە لە ئاستی کۆمەڵایەتیدا لەسەرتاسەری جیهاندا .
هەروەک چۆن باڵەکانی بۆرژوازی و لەئاکامی بنبەست وبێ چارەییاندا فاشیزم وڕەگەست پەرستی وجەنگ وکوشتار برەو پێ ئەدەنەوە ،هاوکات چینی کرێکارو خەڵکی ناڕازیش پەنا بۆ چەپ وکۆمۆنیزم دەبەنەوە ئەمەش تەنانەت لە زۆرێک لە هەڵبژاردنەکانی وڵاتانی سەرسەختی دژی کۆمۆنیزم وسۆسیالیزمدا ،ئەو وڵاتانەی کە ساڵانێک لەمەوبەر جاڕی مەرگی کۆمۆنیزمیان ئەداو کۆمۆنیزم وباسی کۆمۆنیزمیان لەو وڵاتەکانیاندا کردبوویە تابۆ و کۆمۆنیزمیان لەبزوتنەوەیەکی دژی چەوسانەوەو ئینسانیەوە وەک هێزو سیستەمیکی مەترسیداری دیکتاتۆرو دژی ئازادی ناساندبوو هەتا دیکتاتۆریەت وچاوچنۆکی وشەڕخوازیەکانی خویانی پێ پاساو بدەن بەڵام ئێستا زۆرێک لە خەڵکی ئەو وڵاتانە ڕاشکاوانە باسی کۆمۆنیزم وسۆسیالیزم دەکەن ولەهەڵبژاردنەکاندا دەنگ بەکەسانێک دەدەن کە پڕوپاگەندەی چەپ بوون وسۆسیالیست بوون دەکەن و لەناو دڵی ڕژێمی کۆنەپەرست ودژی ئازادی وئینسانیەتی کۆماری ئیسلامیدا بەسەدان کەس لە گۆڕاستان ڕابەرو چالاکوانە سۆسیالیست وئینسانیەکەیان بەسرودی ئینتەر ناسیۆنال و گوڵی سورو قسەوباسی ڕادیکاڵ کە گوزارشت لەژیان وگوزەران وئومیدە ئینسانیەکانیان دەکەن .
لە کۆتایدا دەڵێم سەردەمی دوای هەڵبژاردنیش لە عیراق و کوردستان دەبێت بکرێتە سەردەمی ڕوبەروو بوونەوەی چەپی ڕادیکاڵ و ئینسانی وئازادیخوازی کۆمەڵگە بێت لەگەڵ ئەو دەسەڵاتە کۆنەپەرات وداسەپاوەی کەبەناوی ئاین ونەتەوەو بەربوونەتە گیان وژیانی ئەو کۆمەڵگەیە.لەپیناو گۆڕانکاری ڕیشەیی لەدەسەڵات وسیستەمدا لەبەرژەوەندی گشتی.نەک کەمینەیەکی مفتەخۆر.
Leave A Reply

Your email address will not be published.