بایکۆت و پوچەڵکردنەوەی دەنگەکان پەیامە،هەڵوێستە،خەباتە

0

عمرچاوشین 

ئەوهەڵوێستەی خەڵک لەبیرنەچونەوەی ئەشکەنجەدانی دەیان ساڵەیانە لەلایەن فەریکەسیاسی و کارەکتەرەکانیان، وە هەروەها جوانترین ژمارەی تۆمارکراوی مێژوویی ئەوەیە کە، بەڕێژەی لە ٪٤٤بایکۆت یان سوتاندنی دەنگەکان نایــــــــــــــەکی زۆرگەورەو ڕوون و ئاشکرای خەڵکە بۆ دەسەڵات و سیاسەت وئیدارەی وڵات لەلایەن میلیشیاو سەڵتەنەتی عیراق بەگشتی وکوردستان.

 

ئەوپرۆسانە لە وڵاتەدواکەوتووەکاندا تەنها فریودان و چرترکردنەوەی جیاوازیە چینایەتیەکانە،ئەوەی لە بەغدا هەڵدەبژێردرێت لەلایەن خەڵکی هەژار ،سودمەندە بە مووچەی موفتەی مانگانەی ٣٠ملیۆن دینارو ماشێنی گرانبەهاو زیاترلە نیو دەرزەن پاسەوان و ڤێلاو زۆر ئۆفەری تریش کە هەمووی ماڵی خەڵکە تەخشان دەکرێت بەسەر سیاسەتوانە خێچ وخوارەکاندا ،جگەلە مووچەی خەیاڵی خانەنشین بوونی بە کۆڵێک پارەی میللەت.

 

لەم هەڵبژاردنەدا خەڵکی عیراق بە دەسەڵاتدارانیان گووت کە هەڵبژاردن و پەرلەمانی دینی وقەومی ناتوانن ژیانی خەڵکی پێ بگۆڕن چاوەڕێی دروستبوونی بەدیلی تر دەکەن ،ئەوەی کەهەیە تەنها دەسەڵاتی ناوخۆیی نییە ،بەڵکو زیاترهەیمەنەی دەرەکیە وەک مۆتەکەبەسەرژیانی خەڵک ،بە دەسەڵاتدارانی سێبەریشەوە کە زەلیلی کردوون .

 

ئەم پەرلەمانە هۆکارێکە بۆ ڕاگرتن وفریودانی خەڵک بۆسک هەڵگوشین .

خەڵکی عیراق وکوردستان قسەیان ناوێ زیاترلە 3دەیەیە خەڵک لەچاوەڕوانی چارەسەرکردنی کێشە کەڵەکەبووەکاندا سک و چاویان هەڵدەگووشن کە لەلایەن کوتلەوکاربەدەستانی عیراق وکوردستانەوە خوڵقاوە ،((خەڵک موچەوکاروژیان ونان وئازادیان دەوێ)) .

 

درۆی سواوی کۆنیان ناوێت، کەلەئێستادا نەفەسیان لەژیان وژینگە وخەڵک بڕیووە ،دەسەڵاتێک قەیراندروستبکات بۆ لوشدانی داهاتی وڵات وخەڵک ،چۆن دەبێت ئومێدی لەسەردروستبکرێت بۆ باشترکردنی ژیان وگێڕانەوەی نەفەس!

 

خۆڕاگری لەبیدەسەڵاتیدا بێ پلانی و شەو کوێری نییە بەڵکوو خەڵکیش لەهەلی گونجاو دەگەڕێن بۆ تۆڵەکردنەوەو ڕاکردن بەرەو تروسکایی .

 

هەموان دەزانین کە پەتی ئەو دەسەڵاتە بۆچی ئەوەندە توڵی کێشاوە ، ئەویش زەبەلاح بوونەوەی ملی سیستەمی سەرمایەداری و درێژبوونی دەستی وڵاتانی زلهێزی ملهووڕو چۆکدادانی ئەوانی ترە.

 

بەهۆکارگەلێکی ترسناک، بەڵام لەمەودوا خەڵک چاو و پەنجەی تیژە هەموو نابەرابەریەک دەبینن و پەنجە دەکەن بەچاوی چەوسێنەران و دەسەڵاتداران ، خەڵک لەهەلی تۆڵەکردنەوە دەگەڕێن.

 

هەرحزبێک و سیاسیەک تێوەبگلێت بۆ بوونی مەیلی ڕۆیشتنە ناو یاریکردن بە هەست و ماڵ و ژیانی خەڵک بەبیانوی گۆڕانکاری کردن و خەباتی سیاسی لە پەرلەماندا بەدەردی ئەو هێزانە دەچن کە پەراوێزخراون و لە داهاتوودا لە جەمعی عیراقیدا ئەسەرێک لەدوای خۆیان نابیننەوەو پەراوێزدەبن بەهۆکاری نەبوونی قودرەت لەو پەرلەمانە ترشاوەدا، کەواتە دەتوانین بڵێین لەو بۆچوونەدا بەڵەدی لە ڕێگا کورتەکەنییە بەرەو ئامانجەکە ،بەڵکو بەهەڵەداچوونە، بۆیە پێویستە بەر لۆمە کەوتن قبوڵبکرێت ، بەڕای من گواستنەوەی کاروخەبات ،یان گۆڕانکاریکردن لە جۆری چالاکی سیاسی بەخێرایی پێویستی بەهەڵپەناکات ، ئەگەر بەڵێنێکبێت بۆ خۆ یەکلایی کردنەوەی بەشداریکردن ، ئەو تێوەگلانانە ڕاوێژ هەڵدەگرن لازمنییە وەک لێکدانەوەی دڕدۆنگانە لێکبدرێتەوە، چونکە لەدەستدانی دۆست و هاوهەڵوێست جۆرێکە لەو دابڕانە ترسناکە سیاسییە ، کە حزب و بزوتنەوە سیاسیەکان پێویستە ترسیان لێی هەبێت ، لەدەستدانی هەڵوێست و لاڕێبوون نەفەس کورتیە، بزوتنەوە کۆمۆنیستیەکان دەبێت بەرگەی کاردانەوەکان بگرن ، بۆ دۆزینەوەی ڕێچکە ڕەسەنەکە ، پەنجە خستنەسەر هەڵەکانە، زۆر لۆمەکردنی ئەو لایەنەی دەکەوێتە هەڵەوە لەپەرۆشی و دڵسۆزییە .

 

هێنانەوەی نمونەی بەشداریکردنی بەلشەفیکەکان لە هەڵبژاردن و حکومەتی ئەوکات ،جیاوازیەکانی کات وسەردەم و ئامادەکاری بۆ شۆڕش و تاقەو هەڵسوڕاوی لەخۆبوردوو جۆری دەسەڵات و کەمی تەکنەلۆژیاو سیستەمی سەرمایەداری و جەنگەزلەکان و ماڵوێرانی خەڵک و پەروەردەکردنی ڕێکخستن و نیشاندانی هێزو کاریگەر نەبوونی دەوڵەتی نزیک و جۆرەها جیاوازی تر لەگەڵ ئێستا ، ئەو نمونە وەک بیانوبۆ بەشداریکردن لە دەسەڵاتی پەرلەمانیدا نمونەیەکی لاوازە بۆ بیانوی بەشداریکردن لەگەڵ دەسەڵاتێکی سەرسەری بۆ ئیدارەدان یان شەریکە بەش، لە ئاقیبەتدا بەجێمانە لە قافڵەکە...

Leave A Reply

Your email address will not be published.