بەشداری هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی گاڵتەجاڕی عێراق هەڵەیەکی کوشندەیە بەتایبەت بۆ شیوعی وکۆمۆنیستەکان!

0
لەبەرئەوەی لەناو سیستەمێکی زاڵبوو کە باوەڕی بە دیموکراسی وئازادی ڕادەربڕین نەبێت چۆن بەهەڵبژاردن ڕیفۆڕم وچاکسازی لەیاساکانی دا دەکات و هێزەکۆنەپەرست وفاشیستەکان دەسەڵات تەسلیم دەکەن .
چەندەها نموونە هەیە لەعێراق و کوردستان کەچەندین لیست وحیزب وڕێکخراو زۆر کورسیشیان هێنا بەڵام نەیان توانی ڕیفۆڕم بکەن بەڵکو خۆشیان بەرەو تێکشان چوون .
باشترین ڕێگا چارە بایکۆت کردنی ئەم هەڵبژاردنەیە چونکە زۆرینە خەڵک لەتەواوی جۆری سیستەم ودەسەڵاتەکەی ناڕازییە کەوایە باشترە هێزی ناڕەزایەتی گەشەی پێبدرێت .
هەرگیز لەڕێگەی پەڕڵەمانەوە لەعێراق وکوردستان گۆڕانکاری ناکرێت ئەوەی کە گۆڕانکاری دەکات گەشەدانی هێزی ناڕەزایەتی شەقامە گەشەدانە بەبزوتنەوەی جەماوەری چینایەتی یە کە کلیلی ئاڵوگۆڕی کۆمەڵگایە بەرەو باشتر .
نموونە لەئێران چەندەها هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئەنجامدراوە بەڵام نەتواندرا هیچ بگۆڕێت بەڵام بزوتنەوەی ناڕەزایەتی جەماوەری شەقامی ئێران وڕۆژهەڵاتی کوردستان توانی یاسای زۆراملێی حیجاب هەڵبوەشێنێت.
عێراق لەڕووی دەسەڵاتەوە هەروەک ئێران وباشووری کوردستانیش ملهوڕە لەسەرکوت وچەوسانەوە بۆیە کلیلی ئاڵوگۆڕەکان بەرەو باشتر تەنها بزوتنەوەی جەماوەری شەقامە نەک خۆش خەیاڵی بە دەنگدان و دەرچوونی یەک بەربژێرێک .
بە و بۆچوونەی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان وحیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق و حیزبی شیوعی بوایە دەبوایە حزبی شیوعی عێراق و کوردستان باشترین کاریگەریان لەسەر جۆری پێکهێنانی حکومەت وسیستەم بوایە بەڵام بە جۆرێکی ترە مانگی چواردە سەر لەئێوارە دیارە .
بایکۆت و بەشداری نەکردنی هەڵبژاردنی پەڕڵەمان نیشانەی ڕیسواکردنی تەواوی ئەو سیستەم ودەسەڵاتە چەوسێنەرودزەیە .
هەربۆیە بەڵێ بەڵێ بۆبایکۆت
سەرکەوتووبێت تێکۆشانی هاوپشتی و هاودەنگی جەماوەری بۆ هێنانەدی ئیدارەدانی شورایی.
 *هاودەنگی ئیدراەدانی  شورایی (هەرەوەزکاری ) 
Leave A Reply

Your email address will not be published.