کەلەپوتی بێ باکەن !

0

ئاوات (عبدالرحمن رسول)

بەرپرسانی کوردستان ،کەلەپوتی بێ باکەن
عەقڵ ژەنگرتوویی کۆنەن، بێ خەم وگرژومۆنن.
عاشقی پارەو ڕابرواردن، لەناو دەسەڵات ورگن
سروودی ئەی ڕەقیب ئەڵێن،گەنجانیش وەدەر دەنێن.
بەقەومی وئیسلامی یەکان ،وێرانیان کرد کوردستان
لەدرۆ وفێڵیش لێهاتوون ،تا پارەی گشتی بدزن .
خەڵک کەدێتە شەقام لە دژی بێ مافی یە کانیان
خۆیان دەکەن پشتیوان بەئیسلامی وقەومی یەکان.
گشت حیزبە ئیسلامی یەکان ،هەروەک کەری ناو جۆگان
لەم بەروبەریش دەخۆن ،خۆشیان بێ گوناح دەکەن.
بنەماڵەی خێڵەکان داهێنەری یاساکان
گشت یاساکانی وڵات قازانجە بۆ زاڵمەکان
کرێکاران ،هەژاران بێ بەشن لەخۆشی ژیان
خوێندکارو مامۆستاکان بەرشەق دەدرێن لەخیابان .
خەڵک زیاتر بێکارن،لەماڵیشیان بێ نانن
ناکرێت چیتر بوەستین، ڕێ لەکەلەپۆت نەگرین
ئەبێ شۆڕشێک بکەین ،تاکرێکار ڕزگاربکەین
بەڕزگاری کرێکاران،ڕزگار دەبێت گشت ئینسان.
یەکگرتوو بێت تێکۆشان،هاوشانی کرێکاران
دەسەڵات ویاساکان هەر وەک یەک بێت بۆ هەمووان.
٭تێ بی نی :ئەم شیعرە بڵاوبۆتەوە لەبڵاوکراوەوڕۆژنامەی بۆپێشەوە لە ١-١٠-٢٠٢١
Leave A Reply

Your email address will not be published.