سبەی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات !

0
مریم کەریم

 

 

ئێ دەوڵەت بريتيیه له کۆمەڵێک لەحیزب و باڵە چەکدار و خێڵ ، هەموویان بە پارەی تاڵانکراوی دەوڵەت تەمویل دەکرێن.
ئامانجیان تەنها کۆنترۆڵکردنی پۆستەکانە بەناوی پاڵپشتی لەنەتەوە وئایین ومەزهەب و خێڵ، بەمەبەستی تاڵانکردنی زیاتری سامانی گشتی.

 

دواجار چوون بۆ هەڵبژاردن هیچ سوودێکی نییە.

 

ئەنجامەکەی وەک یەکە.دەنگ بدەیت یان نەدەیت ،
من ئەکەر بڕۆم بۆ هەڵبژاردن واتە هاوبەشی گەندەڵی ئەبم .

 

هەر ئەو ناو و دەموچاوە گەندەڵانە دەبێننەوە و گەندەڵی زیاتر تەشەنە دەکات .
داوای لێبوردن لە هاوڕێ کاندیدەکانم دەکەم، هەرچەندە دەزانم هەندێکتان نیازێکی باشتان هەیە. بەڵام بەو پێیەی ئێوە لە لیستی لایەنە موجەریبەکانن ، بۆیە ئەرکێکی ئینسانی و لۆژیکییە دەنگتان پێ نەدەین، چونکە تو دەبیتە ئامرازێک لە دەستی ئەواندا، بە پێچەوانەی ویستی خۆت بتەویت یانا.
Leave A Reply

Your email address will not be published.