حوکمی زاڵمانەێ دادگاێ ھولێر دەبێ بێ جۆاب نە مێنێتەوە!
حوکمی زاڵمانەێ دادگاێ ھولێر دەبێ بێ جۆاب نە مێنێتەوە!
ڕەحمەت فەتاحی
رەحمت فاتحی لە ھەۆالکاندا ھاتەوە کە لە بڕواری ١٥ ئەم مانگەدا ٥ کەس لە ھەلسوراوانی مەدنی و رۆژنامە نووس لە مەنتقەێ بادینان کە لە نارزاێەتەکانی دواێ اوکتوبری سالی رابردو دەست بە سەر کرابوون لە لاێەن دادگاێ ھۆلێرەوە ٦ سال سەزاێ سەجنێان بە سەردا سەپانراوە. ھەلبەت ھەر وەک باس کراوە تێعدادی ئەو کەسانەێ کە دەست بەسەر کراوەن زۆر زیاترە. گەرتن، قەلاچو کەردن، تێرور و ئیعدام کەردن دیارەدەێەکی قێزەون و دەژی ئینسانی نیزام و سیستمی سەرماەداریە و حیزبە دەسلادارەکانە، بۆ بێ دنگ کەردنی ھەلسوراوانی سیاسی و مەدنی. حیزبە دەسلادارەکانی کوردستانیش ھەر ئەمەێان رەچاە کەردەوە. ھەر بۆێەش ئەم سیزا قورسە و زیدی مەروفانەێان بە سەر ئەم کەسانەدا داسەپاندە. دادگای ھەۆلێریش بە پێروی کەردن لە حیزبی بۆرژوا ناسیونالیستی دەسلادار، وەک ھەموو وەلاتانی سەرماێەداری ئەمانەێان بە تاۆانی سازکراوی وەک ئاژاوەگێری، سەر بە بێگانە و سیخور بوون ئەم حوکمەێان داوە. ئەمە لە کاتێکداێە ئەم حیزبانە بۆ خۆێان بێ نۆکری و سیخوری کەردن بۆ ولاتانی دور و بەریان ناتوانن ئەم راو و روتە بکەن و روژێک لەسەر دەسلات بە مێنەوە. لە کومەلگاێەکی سالیم و تندروستدا، ئازادی ئیعتراز و موزاھەرە، ازادی بێ قێد و شەرتی سیاسی و دروست کەردنی رێخراوی سیاسی و ئیقتسادی لە سەرتای ترین مافەکانی دانیشتوانی کومەلگاێە، بەلام ئەم حیزبە مافیا و سەرماێەدارە، خەلکیان لە مە بێ بھرە کەردەوە. ھەلبەت چاوەروانی لەم حیزبانە ناکرێ کە ئەم مافە سەرتایانە بۆ خەلک بە رەسمی بە ناسەن، ئەگەر زۆری شەقی خەلکیان لە سەر نەبێ. ئەم حیزبانە بە نیسبەت رابردویان نە تەنیا نە گۆراون بەلکو ئەگەر مەجالیان بێت و تەرسیان نە بێت معامەلێ زۆر خەرابتەر لە گەل موخالیف و ھەلسوراویی سیاسی دەکەن. رابەرانی ئەم حیزبانە ھەر ئەو کەسانەن کە لە مێژویانە کوشتاری قەرناقە و پەشت ئاشانیان ھەێە، کوشتنی بە تەور و رەشە کوشی سەدان موخالیفی سیاسیان ھەیە، تێروری ھەلسوراوانی کریکاری حیزبی کمونیستی کرێکاری عێراق و ئیعدامی ٥ کادری ئەو حیزبەێان و لەم ئاخرانەش دا تێروری سۆرانی مامە حەمە، سەردشت عوسمان و کاوە گرمیانیان لە پروندە رەشەکەیان دا ھەێە. ھەر بۆێەش ئەم حوکمە نا ئینسانیەی دادگاێ ھەۆلێر چاوەروان کراو بوو. شەتێک کە لەم ناۆە دا زۆر گالتە بازارە، ئەۆەیە کە دەلێن دادگاە خۆێ موستەقیل و سەر بە خۆێە و پێوندی بە دەسلاتەوە نیە. ئەمە درۆیکی ئاشکراێە، چون لە شەرقی ئەوسەت کوردستانیشی لە گەل بێت ھیچ دادگاێەک سەر بە خۆ نیە و بە بێ بەریاری سەروکەکانیان نوقەێان لێ ناێت. بە تاێبەت لە کوردستان پارلمان و دادگاە و باقی شۆێنەکانی تەری دەسلات کارتونیە و سەروک ھەمە کارەێە. تازە جیاوازی کوردستان بە نیسبەت ولاتانی کە ئەۆەێە کە کومەلگا بە شێوەی عەشیرەتی ئیدارە ئەکرێ و بۆتە دوو مەنتقەی سەوز و زرد و ھەر مەنتقەێەک لە لاێەن سەروک عەشیرە و بنەمالەێەک بە رێوە دەچێ. ھەر بۆێە ئەم قەسە فەقەت گالتە کردن بە خەلکە. ئەم حوکمەی دادگاێ ھەۆلێر سیاسی و سەر کوتکرانەێە و بۆ تەرساندنی خەلکە. بە تاێبەت نارەزایەتیەکانی ئەم دوایانە، وەک جارانی پێشوو نە بوو و مەنتقەێ زەردی ژێر دەسلاتی بنەمالێ بارزانی گرتەوە. ھەر بۆێەش ئەم حوکمە قورسەیان بە سەر ئەم کەسانەدا سەپاند. بە تاێبەت دەسلادارانی کوردستان چاوەروانی ئەوە ئەکەن، بە ھۆێ ئەو بەرسیەتیە، نەداری و ئەو قێران کە توشی خەلکیان کەردەوە لە داھاتوێکی نەزیک دا و ئەم جارەێان لە ھەموو کوردستان دا نارەزاێتیەکان دەست پێ دەکاتەوە ھەر بۆێەش بۆ تۆقاندنی و ارعاب خەلکی ئەم حوکمە قێزە ونە و دژی ئینسانیەێان بە سەر ئەم پێنج کەسە دا داسەپاندەوە. وەک باس کراوە ی ن ک، گۆران ئیعترازێان داوە بەم حوکمە، کە لام وانیە کە کەس باۆر بە مانە بەکات چون ئەمانە خۆشیان لە تیرور و کوشتن و گرتنی موخالفینی سیاسی و مدنی پەروەندەێان باشتەر نیە لەوان. جیاواز لەوەش ئەمانە خۆێان بەشێکەن لە دەسلات. ئەگەر راستیان دەکەرت تا ئازاد کەردنی تەواوی گیراوەکان و ھەلوەشاندەوەێ حوکمەکە ێان دەستیان لە کار ئەکێشاوە. ھەر بۆێە خەلک نابێ بەم گەمە سیاسیە باۆر بکەن. ھەر وەک باس کرا لە سرەوە ئەم حوکمە زالمانەو دژی مروفە دەبێ لە لاێەن ھەموو ئینسانێکی ئازادیخواز و شەرفتمند بە توندی ئیدانەو محکوم بکرێت. بە دوا ئەم حوکمە ناروادا دیارە لە لاێەن مەجموعەێەک لە ھەلسوروانی سیاسی و مەدنی ئیعترازاتێ کراوە، بەلام زۆر کەم بووە و بەر بەلاو نە بووە. بەربەست دروست کەردن لە بەرمبەر ئەم دەسلاتە سەرکوتکەرەدا پیویستی بە رێخەستنی ئیعترازاتی گۆرەی کومەلگای کوردستان و لە درەوی ولاتە، وێلا مەحالە بە توانی پاشە کەشە بەم دەسلاتە سەرکوتگرەدا بکەیت. لە ھەمان کاتدا دەبێ لە میدیا بۆ رێخەستنی کەمپێنھای جۆرا و جۆر پێویستە کەلکی زۆر باش وەر گیری بۆ ئەۆێ دنیای تێ بگەێنی لەم بریارە سەرکوتکرانە. و لە نھاێەت دا بە ھەموومان بە توانین ئەم دەسلاتە زالمە وادار بکەین، حوکمەکەێ ورگرێتەوە.