چەکدارانی دەسەڵات لە شاری بەسرە تەقە لە ناڕەزایەتی قوتابیانی زانکۆ دەکەن !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / عێراق / سروە
لەشاری بەسرە لە عێراق لە درێژەی ناڕەزایەتییەکاندا ، خوێندکارانی دەرچوویی زانکۆکان بەمەبەستی دامەزراندنیان هەستان بە ئەنجامدانی خۆپیشاندان ونارەزایەتی دەربڕین . لەجیاتی گوێ لێ گرتنیان لەلایەن دەسەڵاتی چەوسێنەرەوە چەندین چەكدار بە ئۆتۆمبیلی نوێ ی حكومەتەوە تەقەیان لە دەرچووانی زانكۆ كرد.
* قوتابیانی دەرچووانی زانكۆکان لەم ناڕەزایەتییەدا كە بۆ داوای دامەزراندن لەبەردەم دەرگای (كۆمپانیای نەوتی بەسرە) نارەزایەتیان نیشاندا و گردبوونەوە لە گەڵ گدبونەوەی خوێندکاراندا چەند چەکدارێک مافیا ئاسا بە ئۆتۆمبیلیكی تری چەكدارەكان هەوڵیدا خۆپیشاندەرەكان بشێلێت، لە دوایی تەقەکردن ئەم تەقەكەرانە بەرەو شوێنێكی نادیار هەڵاتوون و دەستگیرنەكراون ئەمەش دیارە کە لەلایەن بەرپرسانی کۆمپانیا و دەسەڵاتدارانەوە ڕاسپێردراون بۆ ئەوەی هێرش بکەنە سەر قوتابیانی دەرچوویی زانکۆکان کە گردبونەوەیان بۆ دامەزراندن ئەنجامداوە.
* بەپێی زانیارییەکان ئەم دەرچووانە زیاتر لە حەوت مانگە خۆپیشاندان دەكەن بۆ دامەزراندن، هیچ بەرپرسێك سەردانی نەكردوون، كاتێك ئۆتۆمبیلی بەرپرس یان پەرلەمانتارێكیان بینیوە، لەکاتێکدا خەڵک دەنگی پێداوە، داوایان لێكردووە دابەزێت و گوێ بۆ داواكارییەكانیان بگرێت، بەڵام پاسەوانەكانی تەقەیان لە خۆپیشاندەرەكان كردووە لەکاتێکدا ئەبوایە گوێی لەداواکاری خوێندکاران بکردایە .
