٢ کوڕە گەنج بۆ ڕاو ڕۆیشتن بەڵام یەکێکیان خەڵتانی خوێنکرا
هانا /ئەلتەرناتیڤی شورایی/ بەعقوبە
ئەمرۆ ئەینی بەرواری 26\9\2025 دوو کوڕە گەنجی هاوڕێی یەکتری بەیەکەوە دەڕۆن بۆ ڕاوکردن ، بەڵام لەکاتی بەسەربردنی کاتێکی خۆش کارەسات خوڵقا.
لەکاتی سەرقاڵبوونیان بە خۆشی خۆیان کوڕە گەنجێکیان بە ناوی (ستار جەبار) خەیلانی دانیشتوی شاری بەعقوبە لەگەل هاوڕێیەکەیدایەو لە ڕاوە بەرازبوون.

بەڵام دەگوترێت لەپڕ لەلایەن هاوڕێکەیەوە فیشەکێکی لە دەست دەردەچێت و بە سنگی ئەم گەنجە دەکەوێت و دەستبەجێ گیان لەدەست دەدا. بەڵام تائێستا نەزاندراوە داوا لەسەربکوژ تۆمارکراوە یاخود نا.
بەڵام پۆلیس دۆسیەی بۆ ڕووداوەکە کردۆتەوەو دەستی بە لێکۆڵینەوە کردووە.