تەقینەوەکەی شاری ئورمێ ی ڕۆژ هەڵاتی کوردستان ئاسایی نییە ئەگەری ئەوە هەیە پلان بۆ داڕێژراوبێت !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / ئەفراسیاو
تەقینەوە لە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شاری ئۆرمیە لە ڕۆژ هەڵاتی کوردستان لەئێران سەر لە بەیانی ڕۆژی پێنجشەممە، ٢٥ی سێپتەمبەر ٢٠٢٥ .

بەپێی زانیارییەکان تەقینەوەیەک لە بینای ژمارە یەکی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە و فێرکاری پارێزگای شاری ئۆرمیە ڕوویداوە.
هەر دوای ڕووداوەکە، تیمەکانی هێزە ئەمنی یەکان و پووچەڵکردنەوەی بۆمب لەگەڵ هێزەکانی ئاگرکوژێنەوەگەیشتنە شوێنەکە و دەستیان بە خاوێنکردنەوەی ناوچەکە کردووە.
لەدوایی ئەم ڕووداوە بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی شاری ئۆرمیە لە راگەیەندراوێکدا دووپاتی کردووەتەوە کە تا ئێستا هیچ مەترسییەک لەسەر خەڵک نییە و بارودۆخەکە ئاساییە.

لەگەڵ ئەوەی ترس ونائارامی لەناو خەڵکدا بڵاو بۆتەوە کە ئەم تەقینەوەیە ئاسایی نییە بەڵکو پلانێکی بۆ داڕێژراوە لەلایەن گروپی چەکداری یەوە .
هەتا ئێستا لایەنەکانی حکومەت هیچ هۆکارێکیان لەسەر ئەو تەقینەوەیە دەستنیشان نەکردووە.
هۆکاری تەقینەوەکە هێشتا دیار نەبووەتەوە و بەرپرسان ڕایانگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە ڕووداوەکە بەردەوامە. تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر قوربانی یان زیانی کەسی دەرنەکەوتووە.