ئەڤین خۆی سوتاند،لەساڵ ڕۆژی هاوسەرگیریەکەی گیانی لەدەستدا
هانا/ ئەلتەرناتیڤی شورایی/ شاری ڕانیە/
ئەڤین مردنەکەی هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی هاوسەرگیریەکەی، کە لە ساڵی ڕابردوو بوو ،ئەڤین ساڵح عبدوڵا لەگەڵ کوڕێک بەناوی پێشواز جەوهەر ، لەبەرواری 25/9/2024 هاوسەرگیریان ئەنجامدا .
بەڵام بەهۆی دروست بوونی کێشە لەنێوانیاندا لەو مانگەی کە ناویان نابوو مانگی هەنگوینی ،بۆ ئەڤین بوو بە مانگی مەرگ. ئەڤین ساڵح عبدوڵا ،دانیشتوي قەزای ڕانیە سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین بوو.

هۆکاری سەرهەڵدانی کێشەکەیان تا ئێستا ڕون نەبۆتەوە ،بەڵام کاتێک کێشە دەکەوێتە نێوان ئەڤین و هاوژینەکەی ،ئەڤین بۆ ماوەیەک ماڵ بۆ هاوژینەکەی بەجێدەهێڵێت و لەماڵی باوکی بە دڵ شکاوی دەردەدڵ دەکات .
بەپێی سەرچاوە نافەرمیەکان ئەڤین لەلایەن ماڵباتەکەیەوە سەرزەنشت دەکرێت ،کە ماڵی بەجێهێشتووە، ئەڤین بەوهۆکارە دەڕواتەوە بۆ ماڵە بێخەندەو ساردوسڕەکەی، بەڵام زۆر ناخایەنێت دووبارە کێشەکەیان سەرهەڵدەداتەوە، بەداخەوە ئەڤین وادەزانێت بە ئازاردانی کێشەکەی ڕزگاری دەبێت چیتر درێژە بەژیانبدات ! (تا ئێستا پۆلیسی سنورەکە هیچ زانیاری لەسەر ئەو ڕووداوەو هۆکارەکەی بڵاونەکردۆتەوە.
هەروەها نەزاندراوە کە لەسەر ئەم ڕووداوەو کێشەی نێوان ئەڤین و هاوژینەکەی داوا لەسەرکەس تۆمارکرابێت.)
بەهۆی درێژەکێشانی کێشەی نێوانیان ،لە ناوەڕاستی مانگی 9\2025 ئەڤین لە ماڵەکەی خۆیدا کە ئەوکاتە هاوژینەکەی لەماڵدەبێت ئاگر لەجەستەی خۆی بەردەدات ،بەڵام دوای چەند ڕۆژێک مانەوەی لە نەخۆشخانە لەبەر زۆری ڕێژەی سوتانەکەی کە قوڵی برینەکەی ڕێژەی سوتانەکەی زۆربووەو لەسەدا ٩٥٪ جەستەی سوتابوو، لەبەرواری 25/9/2025 گیانی لەدەستدا . دەگوترێت ،ئەڤین ئەگەر گیانی لەدەستداوە دووگیان بووە.