چەند ئامۆژگاری یەک بۆ خۆبەگەورەزانان!

0

ئامۆژگاری خۆبەگەو رە  زانین

١ – کەی وازی لێ بێنی لەخۆ بەگەورە زانین هەرکاتێک هەستت کرد ئامادەبوون و نەبوونی تۆ هیچ جیاوازییەکی نییە وازبهێنە.

*وازی لێ بێنە کاتێک جیاوازی نێوان پەیامەکانت و وەڵامەکانیان بەسە بۆ خوێندنەوەی کتێبێک.

*وازی لێ بێنە کاتێک هەستی نوکتەییەکەت دەگۆڕێت بۆ گەمژەیی کە بێزاریان دەکات.

٢ – هەرگیز کەسایەتی خۆت لەدەست مەدە لە هەوڵی دەستگرتن بەسەر کەسێکدا.

٣ – ئێوە، ئێوەن، و هیچ دوو کەستان بە یەکسانی دروست نەکراون. کەواتە، خۆت پیرۆز بکە و بەهای پێ بدە.

تۆ تایبەتیت. تۆ لە هەموو مرۆڤەکانی تر جیاوازیت؛ تۆ سیفەتی ناوازەی خۆتت هەیە کە خودا پێی بەخشیویت.

٤- پشتگوێخستنی کەسێک لە دۆخێکدا تاکە چارەسەرە بۆ ئەوەی نەکەوێتە شەڕ لەگەڵ کەسێک کە هەست بە گەمژەیی بکات.

٥- لەسەرخۆ و میهرەبان بە، تەنانەت ئەگەر بە هەڵە لێت تێبگەن.

٦ – هەموو شتێک بە بۆ خۆت.

٧- چەند ئامانجێک بۆ ژیانت دابنێ و تەنها بۆ یەک شت مەژی.

٨ – قوربانی مەدە بۆ کەسێک کە شایەنی ئەوە نییە.

٩- دنیایەکی جوان بۆ خۆت دروست بکە. ڕزگارت بێت لەو کەسانەی کە ڕۆژەکەت تێکدەدەن.

١٠- سوپاسنامە بۆ ئەو کەسانە بنێرن کە زەردەخەنەتان بۆ دەکەن بەبێ ئەوەی لە بەرامبەردا چاوەڕێی هیچ شتێک بکەن.

١١ – ڕازی و ڕازی بە لەوەی خودا پێی بەخشیویت، بە خۆشی و ئاسوودەیی دەژیت.

*دکتۆرعەتیات الصادق

وەرگێرانی/ ئاوات ڕەسوڵ 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.