گەنجێک لەڕوداوێکی گوماناویدا گیانی لەدەستدا

0

هانا /ئەلتەرناتیڤی شورایی/ سۆران

 

 

لە ناوچەی سۆران ،بەدیاریکراوی لەناو شاری ( سۆران) دیانان لەڕوداوێکی گوماناویدا کوڕێک بەنێوی ،، بارزان هاشم حاجی جاسم مهاجر ،، تەرمەکەی لە نێو ماڵەکەی خۆیدا دۆزرایەوە.

 

سەرچاوەکان بەچەند جۆرێک باس لە ڕووداوەکە دەکەن و هۆکارەکەی نادیارە ،بەڵام ڕاستی ڕووداوەکە بەشێوەیەک باسکراوەکە ، ،، بارزان هاشم نەخۆشیەکی دەگمەنی هەبووەو چەندین جار نەشتەرگەری بۆ ئەنجام دراوە،بەڵام چارەسەری نەخۆشیەکەی لەدەرەوەی وڵاتیش نەبووە.

بەپێی زانیاریەکان ، چەندین ساڵە ئازاری نەخۆشیەکەی تینی لێبڕیوەو ناوبراو بەرگەی ئازاری سەری و بەردەوامی نەخۆشیەکەی نەگرتوە،هەرلەبەر ئەوە بووە بۆخۆی لەنێو ماڵەکەیدا خۆی هەڵواسیوەو خۆی کوشتوەو هیچ کێشەی کۆمەڵایەتی و سیاسی و شتی ترینەبوە، وەک باسدەکرێت تاکە هۆکاری ڕووداوەکە نەخۆشیەکەی بوە. سەرچاوەنافەرمیەکان باس لەوەدەکەن بارزان لەخێزانێکی باش و خانەوادەیەکی بێکێشەو سەنگین دەژیا ،زۆر بۆی بەخەم بوون و خەمی نەخۆشیەکەیان خواردووە ،بەڵام نەگەیشتبووە چارەسەری بنەرەتی نەخۆشیەکەی.

 

لەدوای ڕووداوەکە دۆسیە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوەبەڵام پۆلیس ولایەنی پەیوەندیدار هیچ لێدوان و زانیاریان بڵاونەکردۆتەوە لەسەر ڕووداوەکە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.