بەهۆی بەهەڵەبەکارهێنانی دەمانچە گەنجێک کوژرا

0

هانا/ ئەلتەرناتیڤی شورایی/ شاری  کفری

 

 

لەکاتی دەست تێوەردانی چەک بەنەشارەزایی فیشەک لە ئەمنیەتی چەکەکەدەردەچێت و کوڕە گەنجێک برینداردەبێت، دوای گەیاندنی بۆنەخۆشخانەو مانەوەی بۆماوەیەک لەبەرسەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا. لە ڕۆژی سێ شەممە لەبەرواری 23\9\2025 کوڕەگەنجێک بەنێوی “محمد سیروان” دانیشتوی قەزای کفری دەگوترێت لەکاتی پاکردنەوەی دەمانچەکەی فیشەک لە لولەی دەمانچەکە دردەچێت و بەر خۆی دەکەوێت و بەسەختی برینداردەبێ. وابڵاوکراوەتەوە کە پاش برینداربوونی دەنێردرێت بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شاری سلێمانی ،بەڵام بەهۆی سەختی برینەکەی ئەمڕۆ بەیانی ڕۆژی چوارشەممە24\9\2025 لەبەرسەختی برینەکەی گیانی لەدەستدا.

لەسەرئەم ڕووداوە پۆلیسی گەرمیان هیچ زانیاریەکی بڵاونەکردۆتەوە.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.