لەهەرێمی کوردستان لە ماوەی ٣ ڕۆژدا لەشاری کفری ٣ کەس کوژران !

0

هانا / ئەلتەرناتیڤی شورایی/ قەزای کفری

 

 

 

لەسێ کات وبەرواری جیاوازدا لەسنوری قەزای کفری 3پیاو کوژران ، پۆلیس و کەس و کاری کوژراوەکان دەستنیشانی هۆکاری نادیار دەکەن و دەڵێن ئێمە کێشەمان لەگەڵ کەسدانیە، لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا زانیاری جۆراوجۆر بڵاودەکرێتەوەو لایەنی پەیوەندی داریش بەجۆرێکی تر زانیاری دەڵێن.

 

 

لەسەر ڕوداوی یەکەم ،عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان بڵاوی کردۆتەوەو نوسیویەتی : ڕاگەیندراوێک لە پۆلیسی گەرمیانەوە، لەسەر کوژرانی هاوڵاتیەکی قەزای کفری ، دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو ئاگادارکراینەوە لەحاڵەتێکی کوشتن لە گوندی ئۆمەربل سەربەناحییەی سەرقەڵا دەست بەجێ مەفرەزەمان چونە شوێنی ڕوداوەکە، دەرکەوت هاوڵاتی( ئەکبەر ڕۆستەم محمد ) ناسراو بە ،ئەگبەر حاجی ڕۆستەم لەدایکبووی 1955 لەنێو زەویە کشتووکاڵیەکەی خۆی بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستداوە.

 

وتەبێژەکەی پۆلیسی گەرمیان گوتیشی ، دەست بەجێ پۆلیس دەستیان بەهێڵکاری شوێنی ڕوداوەکە کردو دەستکرا بەکۆکردنەوەی زانیاریەکان لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە و لەئێستادا پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕوداوەکە کردۆتەوە دەست بەلێکۆڵینەوەی ورد کراوە لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە و ئاشکرا کردنی ناسنامەی تۆمەتبار .

 

زانیاری نوێ لەلایەن پۆلیسی گەرمیانەوە خراوەتەڕوو نوسیویانە ، بەپێی لێکۆڵێنەوە سەرەتایەکان ئۆتۆمبیل و هەردوو مۆبایلەکەی براوە کە قوربانیەکە لەکاتی ڕووداوەکە پێی بووە، لەداهاتوودا لەڕێکارەکان و هەر زانیاریەک سەبارەت بەڕووداوەکە و ، هەر گۆڕانکاریەک لە ئاڕاستەی لێکۆڵێنەوەی ڕووداوەکە دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوە ، ڕای گشتی و دەزگاکانی ڕاگەیاند بەپێی یاسا بەرکارەکانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکەینەوە … لەسەرئەوڕوداوە،بنەماڵەی ئەکبەر ،دەڵێن ، ڕووداوەکەتیرۆریستیەو بەتیرۆری دادەنێین،چونکە کێشەمان لەگەڵ کەسدانیەو داواکارین لەلایەنی پەیوەندیدار لێکۆڵینەوەی ورد بکات بۆ ئاشکراکردنی هۆکارو ئەنجامدەرانی تاوانەکە.

 

 

هەروەها ،لەسەر ئەو ڕووداوە مسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پرسەوسەرەخۆشی ناردوە بۆ بنەماڵەی کۆچکردوو، هەروەها سەرۆکی حکومەت فەرمانی کردووە پۆلیس و لایەنی پەیوەندیدار بەزووترین کات لێکۆڵینەوەبکەن و ئەنجامدەرانی بدرێنەدادگا.

 

 

لە ڕووداوی تاوەنکاری دووەم لەناو مەرکەزی قەزای کفری لەپێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 18\9\2023 لەناوماڵەکەی خۆیاندا کوڕوباوکێک بەدەستڕێژی گولەدەکوژرێن، عەقیدی مافپەروەر علی جەمال قدووری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان دەڵێن : دووهاوڵاتی لەقەزای کفری کوژران ، ڕوداوەکە لە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەمەبوو ، تەرمی دوو هاوڵاتی کەباوک وکوڕن لەنەتەوەی عەرەب ،بەناوەکانی (عەزیز حسن بەرخەش )

لەدایکبووی 1978 و

 

( احمد عزیز حسن)

لەدایکبووی 2006 بەکوژرای هێنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی قەزای کفری، کە بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانیان لەدەستدابوو . پۆلیس دەڵێت ، بەوتەی کەسوکاریان ئەم باوک و کوڕە لەماڵی خۆیان لەلایەن کەسی نەناسراوەوە بەفیشەک کوژراون لەئێستادا، بەمەبەستی تۆیکاری تەرمەکان ڕەوانەی پزیشکی دادی قەزای کەلار دەکرێ و لەسەر بڕیاری بەڕێز دادوەری لێکۆڵینەوەی کفری، پۆلیسی کفری چونەتە شوێنی تاوانەکە و لەسەر چۆنێتی ڕوداوەکە و ئاشکراکردنی ناسنامەی تۆمەتبار دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوە…

 

 

یەکێک لە ئەندامانی بنەماڵەی ئەوباوک وکوڕە دەڵێت ،مامم لەحەمام بوو کەهاتەدەرەوەو دەستڕێژی گولەی لێکرا، کوڕەکەشی لەخەودابوو کە بەهاوشێوەی باوکی دەستڕێژی گولەی لێکراو کوشتیان. من بەچاوی خۆم لەکاتی ڕوداوەکەدالەوێ نەبووم بەڵام ،دەگوترێت کە سێ کەس بوون بەدەم وچاوی هەڵپێچراو هێرشیان کردۆتەسەر ماڵی مامم. لەسەر ئەو ڕووداوە تاوانکاریە ،،ساهیر عەلی ،، قائیمقامی قەزای کفری گوتویەتی ئەو دوو کوژراوە کوڕ و باوکن بە ناوەکانی ئەحمەد عەزیز حوسێن و عەزیز حوسێن، کەلە قەزای کفری نیشتەجێ بوون.

 

 هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە و بەدوای بکوژەکەدا دەگەڕێن. جێنشینی قەزای کفری بڵاویشی کردۆتەوە کە ،تاوەکو ئێستا نازاندرێ ئەم رووداوە پەیوەندی بە کوشتنی ئەکبەری حاجی رۆستەم هەیە یان نا ،بەڵام “لێکۆڵینەوەی لێدەکرێ.”

Leave A Reply

Your email address will not be published.