دەستگیرکراوانی بادینان،سمبوڵی بەرەنگاربونەوەوغەدری دەسەڵاتن.

0

بۆ ڕای گشتی 

دەستگیرکراوانی بادینان،سمبوڵی بەرەنگاربونەوەوغەدری دەسەڵاتن.

بەڕێزان :ئازادیخوازان وخەڵکی  خاوەن هەڵوێست

سیمای دیاری حکومی رەشید وسەرکەوتوو،بوونی دادگایەکی سەربەخۆوبێ لایەنە،مرۆڤ لەسایەی داهەست بە کەرامەت وشکۆی ئینسنانەی خۆی بکات،کەلەژێر هیچ ناونیشانێکدا ڕەواو ڕێپێدراونییە،ئەم دەسەڵاتە گرینگ وهەستیارە،گرگن وبودەڵەبکرێت ،ببێت بە دەستکەلای دەستی پاشا و سەردارێک،یان چەند دەستڕۆشتوێکی نابەرپرس.کەدەبوو لەجێی دادگایی مامۆستای موچە بڕاو،بکوژانی خۆپیشاندانەکانیان دادگایی بکردایە،بەڵام وەک دەبینین تەقەکەرو ڕۆژنامەنووسەکان ئازادانە دەسوڕێنەوە،و بێ تاوانانیش خراونەتە قوژبنی زیندانەکانەوە.هەرلەم سۆنگەیەوە،دووپاتی دەکەینەوە،کەتەواوی شێوازی دادگایی ولێپێچینەوەکانی کەیسی گیراوانی بادینان،بە نا یاسایی ومەترسیدار دەزانین،هەموو حوکم وسزایەکیش  کەلەدۆخی تەمومژاوی ناڕووندابێت،قابیلی پێداچوونەوەوتێهەڵچوونەوەیە.هەروەک داوا لەسەرجەم لایەنەسیاسی و مرۆییەکان دەکەین ،لەئاست ئیهانەکردن بەکەسایەتی مەعنەوی دادگاکان خۆیان بەخاوەن بزانن ،نەهێڵن ئەوچاکوان وڕۆژنامەنووسانە بێ خاوەن  وپەرتەوازە نیشان بدرێن. بەدڵنییایی سەرکەوتمان لەپێ هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕیارە نایاساییە ،خاڵێک بۆ دەسەڵات دادەنێت وڕیزەکانی ئازادیخوازانیش پتەوتر دەکات.

سەرکەوتوبێت ئیرادەی گەل 

چالاکوانانی دەڤەری ڕاپەرین .

٢٠-٢-٢٠٢١ 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.