کەنەتوانێت دەسەڵاتێک ژیانێکی ئازاد و ئاسوودە بۆخەڵکی کۆمەڵگەکەی دابین بکات هەرگیز ناتوانێت بەرگری لەسەروەری نیشتمانیش بکات ئەگەر خاوەنی باشترین چەکیش بێت
ئاوات ڕەسوڵ
دەسەڵاتێک بەپارەی گەندەڵی ودزی چەک دروست بکات بەدڵنیایی ناتوانێت بەرگری لەسەروەری خاک و کۆمەڵگەکەی بکات چونکە ئەو جۆرە دەسەڵاتە تەنها بیریان لەلای چەتەیەیی وزۆرەملێیە بۆ دەست بەسەرداگرتنی پارەو سامانی گشتی کۆمەڵگە نەک پاراستنی نیشتمان.
ئەوان خۆیان (پارتی بارزانی و یەکێتی تاڵەبانی ) دەڵێن بەشێکین لەشۆڕشی ئیسلامی ئێران وتورکیا کەوایە مانەوەیان بەهۆی سیاسەتی ئەو دوو دەسەڵاتە فاشیزمەیە نەک هەبوونی چەکی باش!
میدیاکانی دەسەڵات شایی وهەڵپەڕکێیانە بۆ ئەوەی کە لەشاری دهۆک توانیویانە جۆرە ئۆتۆمبیلێکی سەربازی نوێ دروست بکەن !
لەکاتێکیشدا لەژێر دەسەڵاتی ئەواندا ماوەی چەندین مانگە فەرمانبەران و مامۆستایان هەقدەست و موچەی کارکردنیان پێنادرێت لەژێر بیانوی جۆراوی جۆردا .
هەرکاتێکیش مامۆستایان و فەرمانبەران وخەڵک ناڕەزایەتی ئەنجامدەدەن بۆئەوەی هەقدەست و خواست وداواکارییە ڕەواکانیان بەهێمنی ومەدەنی بەدی بێت هەمان جۆر دەسەڵاتە هێزە چەکدارەکانی بەباشترین ونوێترین چەکەکانیانەوە ڕادەسپێرێت بۆ ئەنجامدانی سەرکوتی خەڵکی ناڕازی . چەندەها تۆمەتی دوژمنکارانەش ئاراستەی خەڵکی ناڕازی دەکەن لەجیاتی وەڵامدانەوەی داواکارییەکانیان !
هەر بۆیە بۆ داهاتوو دەبێت خەڵکی شاری دهۆک وسلێمانی وشاروشاروچکەکانی تری کوردستان لەوە دڵنییابن ئەو چەکە تەنها دژ بەناڕەزایەتی خەڵک بەکاردێت بۆسەرکوت ودرێژەدانی چەوسانەوە ونایەکسانی یەکان.
پێویسته خەڵک هەرگیز باوەڕ بەوجۆرە حیزب ودەسەڵاتەی باشووری کوردستان نەکات کە سەروەری کوردستان دەپارێزن لەدەوڵەتانی داگیرکەران، لەبەرئەوەی ئەوان هەردوو بنەماڵەی دەسەڵات ڕاستەوخۆ سەربە دەوڵەتانی فاشیزمی ناوچەکەن.
ئەگەر خەڵک دەیەوێت ژیانێکی باشتر بەدی بێت دەبێت بەجۆرێک خۆی ڕێکخراوبکات لەناو بزوتنەوەی جەماوەری دا کەئەم سیستەم ودەسەڵاته چەوسێنەرودزە بڕوخێنێت دواتر خۆی لەڕێگەی شوراو و ئەنجومەنەکانەوە کۆمەڵگە بەڕێوەبەرێت.
هەر سەرکەوتووبێت بزوتنەوەی هاوپشتی جەماوەری بۆ ئیدارەدانی شورایی

