سەرکەوتوبێت مانگرتن وناڕەزایەتی کرێکارانی نەوت و گاز لە ئێران کە لە ئێستادا بەردەوامی هەیە

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی / تاران/ ڕاپۆرت 

ئامادەکردنی / ئازەری محمدی

 

 

 

لە چەندین کارگە و ناوچەی پیشەسازی لە ئابادان، کۆمپانیای مۆبین سەنعەت، کۆمپانیای تاران جۆنوب لە بەندەری ماهشەهر و پاڵاوگەی نەوتی ئیسفەهان لە  ناوچەی نەوتی بەحریگان، ناڕەزایەتیی کارمەندانی ئۆپەراسیۆنی کۆمپانیای نەوتی دەریایی  مانگرتن و نارەزایەتی بەخۆیەوە بینی. پەیوەست بوون بە  مانگرتنی سەرتاسەریی کرێکاران .

 

*بەرپرسانی کۆمپانیای نەوت و غازی ئاغەجەری بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە خراپ بەکارهێنانی حەقدەستەکان گردبوونەوە،
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٣ی ئەیلول، ژمارەیەک لە کارمەندانی فەرمی کۆمپانیای نەوت و غازی ئاغەجەریش بە ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر بە بێبایەخکردنی داواکارییەکانیان گردبوونەوە.

هەروەها بەپێی زابیارییەکان لە  ڕۆژی شەممە ١٢ی ئەیلوولی ١٤٠٤، مانگرتنی سەرتاسەری کرێکارانی نەوت و گاز لە ئێران لە حەوتەمین  ڕۆژی‌دا بەردەوامە و کرێکارانی چەندین پاڵاوگە و کۆمپانیای دیکە بەشداری مانگرتنەکە بوون.مانگرتنی سەرتاسەری خۆیان دەستپێکردووە و لەو ڕۆژەوە تا دێت ژمارەی ئەو کرێکارانەی نارەزایەتی و خۆپیشاندان دەکەن  زیاتردەبێت .

 

*بەپێی سەچاوەی زانیارییەکان کە بە دەستمان گەیشتووە تاوەکو ئێوارەی ڕۆژی ڕابردوو زیاتر لە ٢٤ هەزار کرێکار لە سەرتاسەری ئێران لە مانگرتن‌دا بوون، ئەو ژمارەیە ئەمڕۆ بە بەشداربوونی کرێکارانی چەندین پاڵاوگە و کۆمپانیای دیکە زیاتریشی کردووە.

 

کرێکارانی نەوت و گاز لە ئێران لەماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چەندین جار ناڕەزاییان دەربڕیوە بەرامبەر بە باری گوزەرانیان بەڵام هیچ بەدوواداچوونێک بۆ داواکارییەکانیان نەکرا لەلایەن ناوەندە بەرپرسیارەکانەوە.

فەرمانبەرە ناڕازییەکان دەڵێن: سەرەڕای سەختی و ماندووکردنی بارودۆخی کارکردن لە ناوچەکانی ئۆپەراسیۆن، مووچە و یارمەتییەکان بەپێی پێویست نین. هەروەها ناڕەزایەتی دەربڕین بە جێبەجێنەکردنی ماددەی ١٠ی یاسای ئەرک و دەسەڵاتەکانی وەزارەتی نەوت و سنووردارکردنی پارەدان و نادڵنیایی دۆخی سندوقی خانەنشینی نەوت.

خۆپیشاندەران جەختیان لەوە کردەوە کە درێژەدان بەم پڕۆسەیە بە واتای پێدانی مووچەی ئەو کەسانە دێت کە ساڵانێکی زۆرە لە سەختترین بارودۆخی کارکردندا خزمەتیان کردووە، ناڕەزایەتییەکان بەردەوام دەبن تا ئەو کاتەی بە ڕوونی وەڵامی داواکارییەکانیان دەدرێتەوە.

ئەم بزووتنەوەیە بەشێکە لە زنجیرەیەک ناڕەزایەتی کرێکارانی فەرمی نەوت لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئۆپەراسیۆنی وڵات؛ ناڕەزایەتییەکان کە جەخت لەسەر پێویستی یەکگرتوویی کردار و دروستکردنی ڕێکخراوە سەربەخۆکانی کرێکاری دەکەنەوە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی کرێکاران بە شێوەیەکی کاریگەر.

 

 

*فیدراسیۆنی سەندیکای جیهانیی “ئینداستریال” کە لە سەرتاسەری جیهان‌دا زیاتر لە ٥٠ ملیۆن ئەندامی هەیە پشتگیریی مانگرتنی کرێکارانی نەوتی ئێرانی کردووە.

ئەنجومەنی ڕێکخستنی ناڕەزایی کرێکاران لەڕاگەیەندراوێک‌دا کە ڕۆژی ٣٠ی جۆزەردان بڵاوی‌کردەوە، داواکاریی کرێکارانی بەم شێوەیە ڕاگەیاند:

– موچەی هیچ کرێکارێکی نەوت نابێت کەمتر لە ١٢ ملیۆن تمەن بێت و پێویستە موچەی ئەو کرێکارانە بەراورد بە نرخی هەڵئاوسانی ئابوری زیادبکرێت.

– گرێبەستی دایمی لەگەڵ کرێکاران و بنبڕبوونی پەیمان‌کاری و موقاولەکاری لە پیشەزایی نەوت‌دا

– باشتربوونی ئاسایشی دۆخی کار بۆ کرێکاران و ڕەچاوکردنی ستاندەردە جیهانییەکانی تەندروستی و خۆشگوزەرانی بۆیان

– کۆتایی‌هێنان بە بەئەمنی‌کردنی دۆخی کار بۆ کرێکاران، بەڕەوازانی مافی پێکهێنانی سەندیکا و دەربڕینی ناڕەزایی بۆیان

– پێدانی موچەی تەواو لەکاتی خۆی دا  بە هاوکارەکانیان  

– لابردنی ئەو سنووردارکردنانەی کە لەسەر تەمەنی خانەنشینی دانراون

– ڕاستکردنەوەی قاتی مووچەی فەرمانبەرانی تازە دامەزراو

– گەڕاندنەوەی ئەو باجانەی کە بە پشتبەستن بە یاساکانی ئێستا کۆکراونەتەوە

– جێبەجێکردنی تەواوەتی مادەی 10 و خەرجکردنی تەواوی پاشەکەوتەکەی


* ئەم گردبوونەوەو ناڕەزایەتی یە  لە درێژەی ناڕەزایەتییە بەردەوامەکانی کرێکارو  فەرمانبەرانی یەکەکانی ئۆپەراسیۆنەکان لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا بەڕێوەچوو و ناڕەزایی قووڵ دەردەبڕێت لە بەردەوامی بێباکی بەڕێوەبردن بەرامبەر بە داواکارییەکانی کرێکران و فەرمانبەران.

* کێشەی کرێکارانی کەرتە جیاجیاکانی پیشەسازی نەوت ڕەگێکی هاوبەشیان لە سیاسەتە هەژاری و هەڵاواردن و گەندەڵکارەکانی حکومەتدا هەیە.

*جێبەجێکردنی داواکارییە فەرمییەکان تەنیا لەو کاتەدا دەکرێت کە ئەم خەباتانە بەرەو یەکگرتن و ڕێکخستنی هەموو سێکتەرەکانی کرێکارانی نەوت هەنگاو بنێن.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.