ئەم دزانەی دەسەڵات هەمیشە بۆ بەردەوامی بۆمانەوەیان لەدەسەڵات و دزینی سەروەت وسامانی ئەم وڵاتە لەبەرژەوندی خۆیان و بنەماڵەکانیان لەکوێ ویستبێتان بەبەردەوامی دەستیان بۆچەک بردوە بەبێ گوێدانە ڕای گشتی و ژیان و گوزەرانی خەڵک

0

لە گۆشەی ئەم جارەی ڕاپۆرت لە ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی دا کە بڵاو دەکرێتەوە: سەرنجتان ڕا دەکێشین بۆ ئەوەی ئایا سەرنجت چییە لەسەر هەبونی چەکداری حیزبەکان ؟ ئایا هەبوونی ئەم چەکدارانەی حیزبەکان پێویستە بۆ کۆمەڵگەی کوردستان یاخود بەپێویستی نازانیت ؟ ئایا چۆن دەکرێت کۆمەڵگەی کوردستان ئاراستەبکرێت بەجۆرێک کە ململانێیە سیاسییەکان دووربخرێنەوه لەململانێی چەکداری لەشوێنی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان.

ئامادەکردنی / ئاوات ڕەسوڵ 

بەشی/ دووەم 

 

 

دیار بەرزنجی ڕۆژنامەنووس لەبارەی پرسی چەکداربوونی حزبەکانەوە سەرنجی خۆی بۆمان بەم جۆرە باس دەکاتمن بەپێچەوانەی زۆرێک لەبیروبۆچوونەکانی دیکەوە،کەبانگەشەی چەکداماڵینی حزبەکان و نەقد لەچەک وچەکداریی حزبەکان دەکەن، پێم وایە ئەم بۆچوونە زیاتر دەچێتە ڕیزی بانگەشەو دروشمی ئەحزابی بۆرژوایی ڕیفۆرمیستەوە، ڕاستیەکەو حەقیقەتەکە لەشوێنێکی دیکەیەو تابڵێی تاڵ و ناخۆشیشە،کاتێک چەکداریی ئەحزاب لەکوردستان بەئاسایی لەقەڵەم بدەیت!

 

هەرێمی کوردستان دیفاکتۆیەکە،دوو میرنشین و دوو بنەماڵەی دەرەبەگ و خاوەن میلیشیای جۆراوجۆر بەڕێوەی دەبەن، هەرێمی کوردستان دەوڵەت نیە،هەتا بانگەشەی سەروەربوونی یاساو کۆبوونەوەی چەک لای دەوڵەت شمولی بکات، ئەوئیدارەو دادگاو بیرۆکراسیزمەشی کەبەڕووکەش هەیە،تەنها لەدژی خەڵکی کرێکاروزەحمەتکێش فەعالە،بەپێچەوانەوە کەسانی دەستڕۆیشتوو،یان ئەندامانی دوو بنەماڵە حکومڕانەکە، لەدەرەوەی هەرچەشنە دادگاو یاساو ئینزیباتێکی یاسایین، ئەمەش پێمان دەڵێت بانگەشەی لەچەکداماڵینی ئەو دوو خێڵە، وەهمێکەو هیچی تر، چونکە هەموو ئەو ملهوڕی وتاڵانی و کوشت وبڕەی دەیکەن،ئەنجامی چەکداربوونیانە، ئەگەربێت ولەچەک دابماڵدرێن، ناتوانن مانگێک خۆیان ڕابگرن،چونکە ئەساسەن چەک ئەوانی ڕاگرتووە!

 

دیوێکی دیکەی ئەم پرسە،ئەوەیە کە وڵاتانی هەرێمی ونێودەوڵەتیی، مامەڵە لەگەڵ پارتی ویەکێتی ئەکەن،نەک دامەزراوەیەک بەناوی حکومەتی هەرێمی کوردستان،نمونەی زیندووش، بارەگای بارزانی و دەباشانە،کە زۆرترین سەردان و وەفدی سیاسی و کونسوڵ وباڵیۆزی وڵاتان ڕوویان لەوێیە،نەک دامەزراوەکانی حکومەت!

 

بۆیە لەم بارودۆخەی ئێستادا، هەڵوەشاندنەوەی میلیشیای ئەحزابی کوردایەتی نەک ئەستەمە،بەڵکو شتێکە تەنانەت خەڵکیش ئامادەنیە گوێی لێبگرێت،چونکە خەڵک ئەزانێت لەچەک داماڵینی پارتی ویەکێتی،واتا نەمانی ئەودوو حزبە،ئەوەش شتێکە هەرگیز پارتی ویەکێتی ملی پێ نادەن، بەفشاری ئەمریکیەکانیش، سیناریۆی تێکەڵکردنی هێزەکانیان و دروستکردنی هێزی هاوبەش و یەکخستنەوەی یەکەی حەفتاو هەشتا بەڕێوەدەبەن،بۆئەوەی لەداهاتودا کاتێک مەئموریەتێکیان پێ ئەسپێرن، وەکو سوپایەکی نیزامی دەربکەون،نەک دوو میلیشیا،ئەمریکاش دەزانێت هەرگیز هێزەکانی پارتی ویەکێتی حەل ناکرێن،بەڵام ئەم هەنگاوەی وەکوچاوبەستی لەخەڵک دەنێت!

 

چارەسەرچیە؟ چارەسەر ئەوەیە خەڵک لەچوارچێوەی شوراکانیاندا هێزی سەربازیی نیزامی مەشقپێکراوی پڕچەک دروست بکەن،هێزی ئاسایش و پۆلیسی خۆیان دامەزرێنن، بەم شێوەیە خەڵک لەهێزی حزبی و میلیشیای بنەماڵەکان ڕزگاری دەبێت!

نەوزاد بابان دەڵێت : سەرەتاسوپاستان دەکەم بۆئەم دیدارە میلتاری کردن و هێزی میلیشیایی دیاردەیەکی تازەو نامۆنیە لای خەڵکی کوردستان ئەگەرئێمە ئاوڕێک لەڕابردو بدەینەوە کاتێک کەچەتەکانی ناسیۆنالیزمی کوردایەتی لەژێر چەتری بەرەی کوردستانی کەچۆن لەشاخ سەرانەیان لەخەڵک وەردەگرت هەربەوڕیتمو میتۆدەوە لەسەرەتای نەوەدەکان سواری شەپۆلی خەڵکی ڕاپەڕین و خەڵکی ناڕازی بون کەلەبەرامبەر گەورە دیکتاتۆری سەردەم وەستانەوە، و ئەوەبوکە لەتەواوی شاروشارۆچکەکانی کوردستان دەسەڵاتی حزبی بە عسیان ڕا ماڵی .

 

وەلەیەکەم هەنگاو ی ناسیۆنالیزمی کۆنەپەرستیی کورایەتی دەستیان کرد بەتیرۆری ژنان دواتر پەلاماردانی شوراکانی خەڵکی کرێکارو زەحمەت کێش ستێپ بەستێپ درێژەیان دا  بە کارە نامرۆڤانەو قێزەونەکانیان ئەوە بو سەدان بازگەی ڕاوڕوتیان دانا وەهەرچی کەرەستەی پزیشکی و شۆفڵو ئەوئامێرانەی کەپەیوەست بون بەژیانی خەڵکەوە ئەودیوی وڵاتانی دراوسێ کران دواتر لەسەر دزین و پشکی زیاتر شەڕی ناوخۆ یان ئەنجامدا کەبەشەڕی براکوژی ناسرابوبەهەزاران کەس بونەقوربانیو بێ سەرو شوێن بون.

بۆیە ئەم گەلەدزە هەمیشە بەردەوامی بۆمانەوەیان لەدەسەڵات و دزینی سەروەت وسامانی ئەم وڵاتە لەبەرژەوندی خۆیان و بنەماڵەکانیان لەکوێ ویستبێتان بەبەردەوامی دەستیان بۆچەک بردوە بەبێ گوێدانە ڕای گشتی و ژیان و گوزەرانی خەڵک ئەوەی کەلەم ماوەیەدا ڕویدا لەناوچەی زەردو لەلایەن دەسەڵاتی بنەماڵەو هەرکیەکان و حەمەی حاجی محمود لەگەڵ براکەی وهەردوئامۆزاکەی لەسلێمانی کە بەشەڕی ئوتێل لالەزار ناوزەنگ کرا .

هەمو ئەم پێشێل کاری و مافیاگەری و میلشیاگەریە ئەوە بەئێمەدەڵێت تەنهاڕێگەیەک بۆبن بەستی ئەم دیاردەقێزونە کۆتایی هاتنە بەدەسەڵاتی ئەم دوبنەماڵە سەرمایەداریە ئۆلیگارشیە یە.

ئەویش بەوشیاری چینایەتی دەکرێت کەوەک شورایە لەبەرامبەریاند بوەستینەوە ئەویش بەهاتنەمەیدانی خەڵکی کرێکارو خەڵکی زەحمەت کێشە کەخۆیان لەنێوناوەندەکانی ژیان وکاردا خۆیان ڕێخراو بکەن و نوێنەرنی خۆیان دەست نیشان بکەن وەدواتر نوێنەرانی سەراسەری بۆئەومەستە ئەنجام بدەن .

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.