کچێک بەچەقۆ کوژراو سێ کەسی دیکەش برینداربوون
عمرچاوشین /ئەلتەرناتیڤی شورایی/ کفری
ئەوناونیشانەی سەرەوە تاوانێکی کوشتنە کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەزای کفری بەفەرمی ڕایگەیاندووە، کە درەنگانی شەوی 7لەسەر8\9\2025 لەگەڕەکی ئیمام محمد لەقەزای کفری کچێک کوژراوەو سێ کەسی یەک خانەوادەش بەسەختی بریندارکراون ،برینی دوو کەس سەختەو تەندروستیان ناجێگیرە. لەسەرئەوڕووداوە ،ئارام غالب عزیزئاغا وەک قسەکەری بنەماڵەی تاوان لێکراو لەسەر قەبران ،لەکاتی ناشتنی کچە کوژراوەکە ڕایگەیاند ،کە ئەوتاوانەگەورە لەنیوەشەودا ئەنجامدراوەو بەبیانوی میوانی دووکەس کە دووبرا بوون ،دەڕۆن بۆ ماڵی تاوان لێکراو،بەڵام نامەردانە دەرفەت دێنن و 4کەس برینداردەکەن ، بەڵام ئەوکچەمان لەبەرسەختی برینەکە بەیانی ئەمڕۆ گیانی لەدەستدا،چونکە برینەکەی سەخت بوو. ئارام غالب لەسەر ئاشتەواویی نێوان ئەودووبنەماڵە لەسەر ئەو تاوانە ڕاشیگەیاند کە ، ئەوان بەهیچ شێوەیەک لێیان نابورن و ئاشتەوایی ناکەن ، تەنانەت پرسەش دانانێن ،چونکە بەغەدر کچەکەمان کوژراوەو ئەو خێزانە کەل وکۆم کراون .

هەروەها ئەو قسەکەرەی ماڵی تاوانلێکراوەکە ڕاشیگەیاند کە نابێت خەڵکی ئێمە توندوتیژی بەرامبەربەهیچ کەسێک بکەن لە لایەنی بەرامبەرمان و تەنانەت پەلەسوانەیەکی سەربانەکەشیان نابێت لێبکرێتەوە ،چونکە ئێمەغەدرلێکراوین، تۆڵەو لێپرسینەوە دەبێت لەگەڵ ئەوکەسانەبکرێت کە تاوانیان ئەنجامداوەو لێخۆشبون نایانگرێتەوە لەلایەن بنەماڵەی ئێمە.
هەروەها پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە پۆلیسی گەرمیان لەڕێگای عەقیدی مافپەروەر (علی جەمال قدووری) وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان لێدوانیان داوەو ڕایان گەیاند کە : شەوی ڕابردوو لەگەڕەکی ئیمام محمد لەقەزای کفری دوو گەنج کەبرای یەکترن دەڕۆنە سەر ماڵێک کە پێشتر کێشە لەنیوانیان هەبوە بەچەقۆ هێرش دەکەنە سەر ئەندامانی خێزانەکە.

لەئەنجامدا کچێکی ئەوماڵە بەناوی ( ئالا عەباس حمید) لەدایکبووی 2004 گیانی لەدەستدا و دایک و باوک و برایەکی برینداربوون دوای چارەسەری پێویست لەنەخۆشخانەی شەهید هەژار لەقەزای کەلار دوو لەبریندارەکان بەهۆی سەختی برینەکانیانەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کراون. پۆلیس لەسەر ڕوداوەکە زیاتر دەڵێت : لەئێستادا پۆلیس لەسەر ڕوداوەکە دەستیان بەلێکۆڵینەوە کردوەو یەکێک لەتۆمەتبارەکان دەستگیرکراوە بەپێی مادەی 405 بەند کراوە و فەرمانی دەستگیرکردن بۆ تۆمەتباری دووەم دەرچووە.
لە سەر هۆکاری ئەو ڕووداوە تاوانکاریە هیچ کەس ڕونکردنەوەی نەداوە ،بەڵام لایەنی نافەرمی باسدەکەن کە کێشەیەکی کۆن لەنێوان ئەو دوو بنەماڵەدا هەبووە،چارەسەرنەکراوە تا کار گەیشتوە بە خوێن ڕشتن.