ئەم ئێوارەیە هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکی حزبی شیوعی
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / قەرەهەنجیر / بنار
بەپێی زانیارییەکان ئەم ئێوارەیە لەلایەن چەند کەسێکەوە هێرش کراوەتە سەر بارەگایەکی حزبی شیوعی کوردستان لە شارۆچکەی قەرەهەنجیر .

بە پێی سەرچاوەی زانیارییەکان ئەو هێرشە بە ئۆتۆمبیل کراوە کە چەندین فیشەک ، بە بارەگا و ئۆ تۆمبیلەکانی ناو بارەگا کایان کەوتووە ، لە ڕاگەیاندنێکی حزبی شیوعی ئەوە خراوەتە ڕوو کە جگە لەزیانی مادی بەر دوو ئوتۆمبێل کەوتووە زیانی گیانی نەبووە.

هەروەها لە ڕاگەیاندنەکەی حزبی شیوعی باس لەوەش دەکەن کە ئۆتۆمبێلەکە لەسەر جادەی سەرەکی چەمچەماڵ ـ قەرەنجیرەوە تەقەی کردووەو پاشان بەرەو چەمچەماڵ هەڵاتووە.