پیاوێک لە ئەڵمانیا ژنەکەی بە چەقۆ کوشت
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / ئەڵمانیا /ژیار
بە گوێرەی زانیارییەکان کە دەست ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی گەیشتووە ، پیاوێک لە ئەڵمانیا ژنەکەی بە چەقۆ کوشت.
بەگوێرەی سەرچاوەی زانیارییەکان ئەو پیاوە کورد زمانە ناوی بە(هجەت حاجی قاسم ) ،لەشاری مەگدیبۆرک لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ یە وەک پەنابەر .
بەگوێرەی زانیاری هاتوو بۆمان قاسم خاوەنی پێنچ مناڵە و لەدوایی ئەوەی کێشە دەکەوێتە نێوان خۆی و ژنەکەی دەنگە دەنگ دروست دەبێت لەگەڵ یەکتری دواتر لەکاتی شەڕی نێوانیان قاسم چەند چەقۆ یەک لە جەستەی خێزانەکەی دەدات دەی کوژێت دواتر پۆلیسی دەستگیری دەکەن بە برینداری.
