کوڕێکی 17ساڵ خۆی هەڵواسی
هانا/ ئەلتەرناتیڤی شورایی/ چەمچەماڵ
بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە لەبەرواری6\9\2025 کوڕە گەنجێکی تەمەن 17ساڵ بەنێوی ( ئاکام هۆشيار حمەد ئەمین) دانیشتووی قەزای چەمچەماڵ ، بەهۆکارێکی نادیار لەماڵی خۆیان بەپەت خۆی هەڵدەواسێ و گیان لەدەستدەدات. بڵاوکراوەتەوە کە ئەوشەوەو ڕۆژێک پێشتر لە ماڵەوەیاندا هیچ کێشەیەک لەنێو خێزانەکەیاندا ڕوینەداوە.

هەروەها لە درەنگی شەو ماڵەوەیان دەخەون هیچ کێشەو دەمەبۆڵەیەک لەنێوانیاندا نەبووە،بەڵام ، واباسدەکرێت کە ئەو کوڕە لە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە خۆی هەڵواسیوەو کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە . لەسەرئەو ڕووداوە نەزاندراوە کە پۆلیس هیچ زانیاریەکی بڵاوکردبێتەوە . بۆیە هۆکاری ڕووداوەکە نەزاندراوە.