لە کاتی کارکردن دوو کرێکار گیانیان لەدەستدا لەشاری کەرکوک

0

ئەڵتەرناتیڤی شورایی / کەرکوک / بەناز عزیز 

ئەمڕۆ ئێوارە ڕۆژی شەممە  دوو کرێکار گیانیان  لەدەستداوە لەکاتی کارکردن ، بەپێی ئەو زانیارییەکان کە بە ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی گەیشتوە ، یەکێک لە کرێکارەکان کاری بۆیاخچێتی بووە،لە کاتی کارکردن لە شەقامی ئەتڵەس تەزوی کارەبا لێیداوەو گیانی لە دەستداوە هەروەها لەگەڕەکی شۆراو لەکاتی کارکردن کرێکارێکی تر کە سەرقاڵی دانانی کارەبای ماڵان بووە لەسەر پەیژە کەوتۆتە خوارەوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە.

ئەوەی شایانی باسە بەپێی زانیارییەکان ڕۆژانە لە عێراق بەهۆی جێبەجێ نەکردنی یاساکانی پاراستنی سەلامەتی  و ڕێنمایەکانی  خۆ پارێزی یەوە لە شوێنی کارکردن  کرێکاران گیان لەدەست دەدەن و زامدار  وبریندار دەبن .

Leave A Reply

Your email address will not be published.