دایک وکچێک کوژران

0

هانا / ئەڵتەرناتیڤی شورایی /پارێزگای هەڵەبجە

 

 

 

لە ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەرواری 6\9\2025 لــــە گەڕەکی باخی میری ،لە مەرکەزی پارێزگای هەڵەبجە ڕووداوێکی کوشتن هەبووە کە ،کوژراوەکان دوژنن ، هەردووکیان دایک و کچن بەناوی( ج .ف. س)تەمەن 54 ساڵ و (ھـ. ھـ. ع) تەمەن 17 ساڵ.

 

 

لەلایەن کەسێک بەنێوی (هەورامان علی شمعە) ئەنجامدراوە کە هاوسەرو باوکی ژنەکوژراوەکانە. زاندراوە، هەردوو ژنە تاوانلێکراوە کوژراوەکان کە تەرمەکانیان لەماڵەکەیاندا دۆزراونەتەوە. وە تاوانەکە لەناو ماڵەکەیاندا ئەنجامدراوە ،بەڵام تائێستا هۆکاری رووداوە تاوانکاریەکە نەزاندراوە. بەڵام واباسدەکرێت کە پێشتریش ئەوپیاوە کێشەی لەگەڵ ئەو هاوژینەی هەبوەو هەڕەشەی کردووە. بەڵام بەپێی ئەوەی تاوانەکە ئەنجامدراوە کێشەکەیان بۆ چارەسەرنەکراوە. زانیاریەکان لەسەر ئەم ڕووداوە تاوانکاریە وابڵاوکراوەتەوە کە ، بکوژ دوو هاوسەری هەیەو ئەوەی کوشتونی هاوسەری دووەمیەتی لەگەڵ کچەکەی .

 

 

وە تاوانەکەی بەچەکی جۆری دەمانچە ئەنجامداوە . هەروەها لەسەر ئەو ڕووداوە تاوانکاریە، پۆلیسی هەڵەبجە هۆکارەکەی ڕوننەکردۆتەوە، بەڵام ڕایگەیاندووە کە ، ڕوداوەكە كوشتن بە ئەنقەست بووەو ئاسەواری گولـلە بە جەستەی قوربانیەكانەوە بووە.

هەروەها پۆلیسی ئەم پارێزگایە ڕاشیگەیاندووە، ڕوداوەكە كاتژمێر 7:20 خولەكی ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە ئەنجامدراوەو تۆمەتبار ڕایکردوە بۆ شوێنێکی نادیار. بەمەبەستی ئەنجامدانی ڕێکارە پزیشکیەکان تەرمەکان لە پزیشکی دادی هەڵەبجە توێکاریان بۆ دەکرێت .

 

 

پۆلیس دەڵێت دۆسیەی لێکۆڵینەوە لەبنکەی پۆلیسی هەڵەبجە ڕێکخراوەو  لێکۆڵینەوە لەڕوداوکە دەستیپێکردوە. (لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان دەنگۆی ئەوە بڵاوکراوەتەوە کە (هەورامان عەلی شەمعە هەڵەبجەیی ) لەگوڵان خۆی کوشت. بەڵام هیچ لایەنێکی فەرمی ئەو هەواڵەی پشتڕاستنەکردۆتەوە.)

Leave A Reply

Your email address will not be published.