عێراق/ بە هۆی شەڕەوە لە نێوان دوو گروپی چەکدار دووکەس بریندارە لە شاری دیلە !
ئەڵتەرناتیڤی شورایی / عێراق /کریم کەرکوکی
بەپێی سەرچاوەی زانیاری یەکان ئەم ئێوارەیە لەشاری دیالە لەعێراق شەڕێک ڕوویداوە لەنێوان دوو گروپی چەکدار.
ئەو هێزانەی کە کێشەیان لەنێواندا دروست بووە هەر یەکە لە هێزەکانی عەسائیب ئەهل ئەلحەق و سەرایە ئەلسەلام .

بەگوێرەی زانیارییەکان هۆری ئەم کێشە و شەڕەیان بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە وێنەیەکی قەیس خەزعەلی بووەلەسەر چێشتخانەی تفاحەئەم وێنەیان لابردوە دواتر هێزەکەی هەواداری قەیس خەز علی توڕە بوون کێشە دروست بووە لەگەڵ هێزەکەی تر دا هەر بەهۆیەوە بەچەک ڕو بەڕووی یەکتری بوونەتەوە لەئەنجامدا دوو کەس بەسەختی برینداربوون ، لەئێستادا گواستراونەتەوە نەخۆشخانەی دیالە لەژێر چاودێری پزیشکدان .
ئەم شەڕە لە نزیک ناوچەی پردی دیالە ڕوویداوە .