پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانیان و گرفتی خەڵک ؟!

0

لە ماوەی حوکمڕانی پارتی ویەکێتی بە درێژایی ٣٣ ساڵی ڕابوردوو پەیوەندیەکی زۆر و زەبەنگی دیپلۆماسی ئەنجام دراون لە گەڵ بەغداو ووڵاتانی ئەوروپاڕۆژئاواو ئەمەریکاو چین و ڕۆژرهەڵاتی ناوەراست ، هەقمانە بپرسین کوا ئاکامی ئەو پەیوەندیانە ؟

 

بەروبوومەکەی چی بوو وە بۆ کێ بووە تا ئێستا ؟

ئەگەر سەیری بارودۆخ و ژیان و گوزەرانی خەڵکی کوردستان و ئاستی چوونە سەرەوەی سەرمایەی بەرپرسەکان و بە باوک و کوڕو نەوەوە بکەین ئەوسا بۆمان ڕوون دەبێتەوە پەیوەندە دیپلۆماسیەکانیان نەک هیچ لە بەرژوەندی خەڵکی کوردستاندا نەبووە بە ڵکو زۆر بە قازانجی دەسەڵاتداران خۆیان بووە بە تەنها . پەیوەندە دیپلۆماسیەکان بەکار هاتووە بۆ دەوڵەمەند کردنی خۆیان و هەژار کردنی زیاتری خەڵک.

 

بەرپرسان کاتێ سەردانی ووڵاتانی ڕۆژئاوا دەکەن ئایا سەیری بارودۆخ وژیانی خەڵکیان کردووە لەوێ چۆنە؟

 

لەوێ خەڵک هیچ کات نەبووە مووچە وەر نەگرێ ، هیچ کات بێ ئاوو کارەبا نەبووە، خەڵک بیمەی تەندروستی وبیمەی بێکاری و بیمەی کۆمەڵایەتی و سۆشیالی هەیە، خزمەتگوزاریەکان باشن بۆ خەڵک ، یاسا بۆ هەمووان یەکسانە، دادگا بۆ هەمووان یەکسانە …هتد ئەی چی لەمانەتان هەیە بۆ خەڵکی کوردستان ؟

 

بێ گومان هیچ .

خەڵکی ووڵاتانی ڕۆژئاوا ئازادی خۆپیشاندان و مانگرتن و کۆبوونەوەی هەیە بێ مۆڵەت وەرگرتنیش ، خەڵک ئازادی ڕا دەربڕينی هەیە ، ئەی ئێوە کام لەمانەتان هەیە بێ گومان هیچ . خەڵک لەوێ لەسەر بیروڕاو و خۆپیشاندان و مانگرتن تیرۆر ناکرێ و ناڕفێنڕێ و ئەشکەنجە نادرێ وزیندانی ناکرێ ئەی لای ئێوەش وایە بێ گومان نەخێر؟!

 

ئیتر ناکرێ پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانتان بەدەسکەوت پیشانی خەڵکی کوردستانی بدەن لەکاتێکا هیچ دەسکەوتێکی بۆی نەبووە.

 

هەرچەندە دەزانم پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانی ووڵاتانی ڕۆژئاواو ناوچەکەش تەنها بۆ بەرژوەندیەکانی سەرمایەیە بەڵام هیچ نەبێ ئەوان هەندێ دەسکەوتیان بۆ خەڵکی خۆیان بەسەردا سەپاوە و بە کردەوە جێ بەجێ ی ئەکەن ئەی ئێوە چی بێگومان هیچ.

 

ئەوە هیچ بایەخێکی نیە ئێوە بەقات و ریباتی گران بەهاوە چاوتان دەکەوێ بە دیپلۆماتکاری ووڵاتان ئەوە گرنگە چەندە دەسکەوتتان بۆ خەڵکە هەژارو ستەم لێ کراوەکەی کوردستان هەیە.

 

هۆکاری ئەوەش کەدەسکەوت نابینرێ بۆ خەڵک ئەوەیە کارە دیپلۆماسیەکانتان نهێنیەو خەڵک ئاگادار نیە لەوێداچی ئەگوزەرێ و هیچ پرس وڕایەک بەخەڵک ناکەن کە کێ دێتە لاتان و بۆ کوێ ئەچن و ئامانج چیەو پێویستی چیە.

 

کاری دیپلۆماسی دەبێ ئاشکراو بێ پەنهان بێ ئەوەش یەکێکە لە نیشانەکانی دەسەڵاتی دیکتاتۆرو سەروو خەڵکی دەبێ ئەم جۆرە پەیوەندە دیپلۆماسیانە هەڵوەشێتەوە .

بەسوپاسەوە لەواڵی (سەردار عەبدوڵا حەمە) وەرگیراوە

 

٢٠٢٥/٧/٢٠

Leave A Reply

Your email address will not be published.