چاوان لەلایەن هاوژینەکەیەوە کوژرا
هانا /ئەلتەرناتیڤی شورایی / دەربەندیخان
بەهۆی عەقڵییەتی ژەنگگرتوی پیاوسالاریی ،لە بەرواری 4\9\2025 لە شارۆچکەی دەربەندیخان ،سەربە ئیدارەی گەرمیان ،ژنێک بەناوی (چاوان حسن سیف الله) هۆرێنی لە لایەن هاوژینەکەیەوە ،کە ئامۆزای خۆی بووە ، کوژرا.
هەروەها زانیاری هەیە کە ، تاوانبار لەدوای ئەنجامدانی تاوانەکە ، بەماددەی 406لە یاسای سزادانی عیراقی لەلایەن پۆلیسی شارەکە دەستگیر کراوە و ڕووبەڕووی یاسا کراوەتەوە.
هەروەها زاندراوە کە ،ڕووداوەتاوانکاریەکە لەکاتی درەنگانی شەودا ڕویداوە ، پێشتر هاوسەری تاوانلێکراو لە ماڵەوە نەبووە ،لە دوای گەڕانەوەی بۆ ماڵ هەڵیکوتاوەتە سەر هاوژینەکەی و بە دڕندانەترین شێوە بە بیانوی بیری دواکەوتویی پیاوسالاری تاوانەکەی ئەنجامداوە. بەمەبەستی توێکاری بۆتەرمەکەی و دەستکەوتنی زانیاری زیاتر لەسەر ڕووداوەکه تەرمەکەی لە پزیشکی دادی دەربەندیخان توێکاری بۆکراوە. جێگای ئاماژەیە، بە پێی ئامارێک کە مانگانە دەزگای ڕۆژنیوز، ئەنجامی داوەلە ماوەی هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵ تا سەرەتای مانگی 9\2025 لە هەرێمی كوردستان ٢١ ژن کوژراون و ١٧ ژنی دیكەش بە شێوەی گوماناویی گیانیان لەدەستداوە .
هەروەها 5 ژنی دیکەش بریندار بوون. وە زاندراویشە کە 2 ژنی دیکەش ناچار بە خۆکوشتن کراون، وە هەروەها بەبەرچاوی ڕاگەیاندنەکانەوە لە لایەن کارمەندانی ئاسایشی شاری سلێمانییەوە توندوتیژی بەرانبەر بە چوار ژن لە مامۆستایانی ناڕازی و چالاکوان کراوە.
