یاننامەی هاوبەشی سەندیکاکانی کرێکاری فەرەنسا سەبارەت بە سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی

0

 

لە ئێران: دەبێت ژیانی شەریفە محەمەدی ڕزگار بکرێت!

هاوینی ئەمساڵ دادگای باڵای ئێران حوکمی لەسێدارەدانی شەریفە محەممەدی چالاکی سەندیکای کرێکاری و داکۆکیکاری مافی ژنانی بە تۆمەتی “یاخیبوونی چەکداری دژی دەوڵەت” پشتڕاست کردەوە. بەڵام چالاکییەکانی شەریفە محەمەدی هەمیشە لە چوارچێوەی یاساکانی هەنووکەیی ئێراندا بووە. تەنها لەبەر ئەوەی ماندوو نەناسانە بەرگری لە مافەکانی مرۆڤ و مافی ژنان و مافی کرێکاران و زەحمەتکێشان دەکرد، سزای بەسەردا سەپێندرا.

 

شەریفە محەممەدی لە ماوەی دەستبەسەرکردنیدا لە مافە سەرەتاییەکانی زیندانی وەک سەردان و پەیوەندی تەلەفۆنی بێبەش کرا.

 

بۆ ماوەیەکی زۆر ڕێگەی پێنەدرا پەیوەندی بە خێزانەکەیەوە بکات و ڕێگەی پێنەدرا پەیوەندی تەلەفۆنی بکات. تەنانەت ڕێگری لێکرا لە ئامادەبوونی لە دادگا و بەرگریکردن لە خۆی لەبەردەم دادگای باڵا.

 

ئێستا ڕووبەڕووی دەسەڵاتێکی دادوەری دەبێتەوە کە بڕیاریداوە تەنها لەسەر بنەمای ئەندامێتی لە “لیژنەی هەماهەنگی بۆ یارمەتیدانی دامەزراندنی ڕێکخراوە کرێکارییەکان” سزای بدات.

سەندیکاکانی کرێکارانی CFDT، CGT، UNSA، Solidaires و FSU بەشداری لەو کارە دەکەن کە کۆنفیدراسیۆنی نێودەوڵەتی سەندیکاکان گرتوویەتیەبەر بۆ ئەوەی داوای لە حکومەتی ئێران بکەن سزای لەسێدارەدانی شەریفە هەڵبوەشێنێتەوە و هەر جۆرە لێپێچینەوەیەک لە دژی بوەستێنێت.

 

هەروەها هەمان بانگەواز بۆ هەموو چالاکوانانی سەندیکاکان و بەرگریکارانی دیکەی مافی مرۆڤ دەگونجێت کە تەنها بەهۆی بەکارهێنانی مافەکانیانەوە کە بەپێی ڕێککەوتننامەکانی ڕێکخراوی کار و پەیماننامە نێودەوڵەتییەکان گەرەنتی کراوە، دەستبەسەر دەکرێن.

 

بەداخەوە دۆسیەی شەریفە محەمەدی بەدەر نییە: لە ١ی بانەمەڕ تا ٢ی ئەیلول زیاتر لە ٨٦٣ کەس لەسێدارە دراون، لانیکەم ٥٠ کەسیان بەهۆی ناڕەزایەتی و چالاکییە سیاسییەکانیانەوە.

 

سەندیکاکانی کرێکارانی CFDT، CGT، UNSA، Solidaires و FSU ئەم ڕەوتە ترسناکە و بەکارهێنانی سزای لەسێدارەدان وەک ئامرازێکی سەرکوتی سیاسی ئیدانە دەکەن. هەروەها بە توندی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر پێشێلکردنی مافی ژیان و کەرامەتی مرۆڤایەتی.

 

لە دوای بۆردومانەکانی مانگی حوزەیرانی سوپای ئیسرائیل و ئەمریکا و دواتر هەڕەشەکانی دووبارە شەڕ و پێکدادان، دۆخی کۆمەڵایەتی بە خێرایی تێکچووە.

 

ڕژێمی ئێستا، ئەو شەڕە دەقۆزێتەوە بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی دراماتیک سەرکوتکردنی ئۆپۆزسیۆن چڕتر بکاتەوە، بە “سیخوڕی ئیسرائیلی یان ئەمریکی” تۆمەتباریان دەکات:

 

بۆ نموونە لە دوای تەقینەوەکانی مانگی حوزەیرانەوە زیاتر لە ٢٥٠ کەس لە سێدارە دراون، ڕۆژانە سزای قورس بەسەریاندا سەپێنراوە. دەستێوەردانی سەربازیی دەرەکی فەزای ناڕەزایەتی بە توندی سنووردار کردووە و حکومەت هەوڵدەدات هەر دەربڕینێکی ناڕەزایەتی بخنکێنێت.

سزای لەسێدارەدانی شەریفە محەمەدی هەڵبوەشێننەوە!

دەستبەجێ شەریفە محەممەدی و هەموو داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ ئازاد بکەن!

سزای لەسێدارەدان لە ئێران هەڵبوەشێننەوە!

پاریس، ٣ی ئەیلوولی ٢٠٢٥
کۆنفیدراسیۆنی کرێکاری دیموکراتی فەرەنسی (CFDT) : CFDT
کۆنفیدراسیۆنی گشتی کار (CGT) : CGT
کۆنفیدراسیۆنی یەکگرتووی سەندیکاکان (FSU) : FSU
کۆنفیدراسیۆنی سەندیکاکانی هاوپشتی (هاودەنگی) : هاوپشتیخوازان
یەکێتی نیشتمانی سەندیکا سەربەخۆکانی کرێکاران (UNSA) : UNSA
دووبارە بڵاوکراوەتەوە:
پێنجشەممە، ١٣ی ئەیلوولی ١٤٠٤
٤ی ئەیلوولی ٢٠٢٥

Leave A Reply

Your email address will not be published.