بۆ ئێوەی خانمان 

0

 

لە کتێبی ژیاندا هەر بابەتێک بڕگەیەکی گرنگە، هەر لاپەڕەیەک ئەزموونێکە.

لە نێو ئەم بابەتانەدا یەکێک هەیە کە زۆرجار بیرکردنەوە دەوروژێنێت: ئەویش ئەوەیە کە ژنەکە لە تەمەندا بەرەو بەساڵاچوون  دەچێت.

ئەو ساتەوەختەیە کە سەختە  کە چرچ و لۆچی لەسەر دەموچاو دەردەکەون، کە قژ وردە وردە ڕەنگی خۆی لەدەست دەدات، کە جەستەیەتی  شایەتحاڵی ئەو ساڵانەیەتی کە ژیاوە ، بەڵام کاتێک هیواکانی  هێشتا بە گەشاوەیی دەدرەوشێتەوە.

 

لە کۆمەڵگای مۆدێرن کە بەدڵنیایی گەنجی و جوانی بەهایەکی باڵادەستە ، ژنە بەساڵاچووەکان هەندێک جار دەتوانێت هەست بکات کە دابەزیوە بۆ دواوە بەرە و داڕوخانی پوکانەوەی جەستەیی  .

نیگای پیاوان کە خوویان بە گەڕان بەدوای کامڵبوونی جوانکاریدا گرتووە، دەتوانێت ڕووبکاتەوە، کە هەمیشە نازانێت چۆن قەدری ئەو جوانییە قووڵترە بزانێت کە لەم ژنە پێگەیشتووانەدا سەرچاوە دەگرێت.

بەڵام لە پشت هەموو چرچ و لۆچییەکەوە چیرۆکێک دەشارێتەوە، لە پشت هەر قژێکی زیوییەوە حیکمەتێک هەیە کە بەدرێژایی ساڵان کەڵەکە بووە. ئەم ژنانە جگە لە خۆشەویستی و ناسکی هیچی تر نین.

 

منداڵیان لەدایک بووە و منداڵیان پەروەردە کردووە و بە دڵسۆزیەوە چاودێری مێردەکانیان کردووە.

گەنجینەی ڕاستەقینەی ئەم ژنانە لە ناوەوەیاندایە. جوانییان ئیتر تەنیا ڕووکەش نییە، بەڵکو لە هێزی ناوەوە و خۆڕاگرییان لە بەرامبەر تەحەددیاتی ژیاندا سەرچاوە دەگرێت.

 

بەم شێوەیە کاتی ئەوە هاتووە نیگای پیاوان بگۆڕێت، فێربن بەهای ڕاستەقینەی ئەم ژنە بەساڵاچووانە بناسن.

 

جوانی ئەوان بە چرچ و لۆچی یان کەمتر کیلۆ ناپێورێت، بەڵکو بەو خۆشەویستییەی کە دراوە، ئەو قوربانیانەی کە دراون، ئەو زەردەخەنەیانەی ڕووخساری چرچ و لۆچیان ڕووناک دەکەنەوە.

 

ژن مەتەڵێکی سەرنجڕاکێشە، کتێبێکە لاپەڕەی بێکۆتایی هەیە، هەر بەشێکی لایەنێکی نوێی شکۆمەندی ناوەوەی خۆی ئاشکرا دەکات. ژن سەمفۆنیای نیعمەت و دەسەڵاتە، شیعرێکی زیندووە کە لە ئەستێرەکاندا نووسراوە، مەتەڵێکی سەرنجڕاکێشە کە هەموو بریقەیەکی پارچەیەک لە گەردوونی بێکۆتایی ئاشکرا دەکات.

 

ژن ئەستێرەیەکە کە لە ئاسمانی بووندا دەدرەوشێتەوە، بە نیعمەت و خۆڕاگری بێکۆتایی خۆی تاریکی ڕووناک دەکاتەوە. نیگای ژنێک دەتگڕێنێتەوە، زەردەخەنەکەی هەستەکانت بەئاگا دەهێنێتەوە، نازەکانی دڵت وەک لافاو لێدەدەن، خۆشەویستییەکەی نەمرت دەکات…

لە هەموو ژنێکدا سەمفۆنیای هەستەکان نیشتەجێیە، پالێتێک لە ڕەنگی زیندوو کە وێنەی بوون دەکێشن. ئەوان دایک و خوشک و هاوڕێ و هاوسەر و ئەو بناغانەن کە بناغەکانی ژیان لەسەریان وەستاوە.
سوپاس بۆ ئێوە خانمان…

نووسین /ئارماند 

 وەرگێڕانی / ئاوات ڕەسوڵ 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.