تابلۆیەک پڕ لە کاریگەری ئازار و ناڕەحەتی لە ژان !!

0

 

ئەم تابلۆیەکی پڕ لە کاریگەری ئازار و ناڕەحمەتی هەیە.

 

لە نزیکەوە سەیری تایبەتمەندییەکانی منداڵەکە بکە و هەستەکانی :

ئامانج ، هیوا، پەشیمانی، دڵتەنگی، تامەزرۆیی و چەندین هەستی دیکەی کۆکراوە دەبینیت لەم مناڵەدا.

 

 

هەموو ئەمانە دۆخی پێشبینیکردنە ،بۆ چاککردنەوەی پێڵاوێک کە چەندین جار پەچەی بۆ کراوە بەهۆی کەمی پارە بۆ کڕینی پێڵاوێکی نوێ…

چاوەڕێی پێڵاو سازەکە دەکات بڵێت: “نیگەران مەبە، ئێمە چاکی دەکەینەوە”.

بەڵام لە دەربڕینی ئەوەوە وەڵامەکەی دەدۆزێتەوە: “هیچ شتێک ناتوانرێت بۆ چاککردنی بکرێت”.

 

 

نیگارکێشی ئیتاڵی ئەنتۆنیۆ ڕۆتا بە هەموو هێزی شیعرییەوە دۆخی هەژاری و دڵتەنگی لەم تابلۆیەدا گرتووە کە ئەم تابلۆیەی کێشاوە !

بە خەمێکی تەواوەوە لە ڕێگەی فڵچەکانییەوە واقیع دەگەیەنێت.

نوسینی / علاء السالم
وەرگێڕانی /ئاوات ڕەسوڵ

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.