ئەمڕۆ ٣٥ساڵ بەسەر هێرش وپەلاماری بەعس بۆسەر ڕێکخراوە کۆمۆنیست وچەپەکان تێپەڕ دەبێت

0

کاوە عومەر

٣٥ساڵ لەمەوبەرو لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا ڕژێمی هاری بەعس هێرشێکی هەمەلایەنەی لە شارەکانی سلێمانی و هەولێرو کەرکوک وهتد

لەزانکۆو کارگەو سەربازەکان لەدژی ڕێکخراوە چەپ وکۆمۆنیستەکان دەستپێکرد کە دەیان کادرو هەڵوسڕاوی ئەو بزوتنەوە دەستگیرکراوە وکەوتنە بەرهەڕەشەی دەستگیر کردن،کە ئەو هێرەشە هەتا ڕۆژەکانی ڕاپەڕینیش درێژەی هەبوو.

 

جێگای ئاماژەیە ئەوە باس بکەم ئەگەرچی بزوتنەوەی چەپ لە کوردستان وعێراقدا مێژوویەکی درێژ تری هەیە لە سەرهەڵدانی ئەم ڕێکخراوە چەپ وکۆمۆنیستیانەی کە لەژێر کاریگەری حزبی کۆمۆنیستی ئێران وکۆمەڵەدا سەریان هەڵدا .

 

یان بەجۆرێکی تر بڵێم کەوتنە ژێر کاریگەری ئاسۆ و ئامانج وبۆچونەکانی مارکسیزمی شۆڕشگێڕو دواتر کۆمۆنیزمی کرێکاری وخۆیان لە خەتی ستالینی و ماویزم و ناسیۆنالیزم و ڕەوتە بەناو مارکسیت و سۆسیالیستەکانی باشتر جیاکردەوە.

 

لەناوەڕاستی هەشتاکانی سەدەی ڕابردودا لەژێر چەتری چەند ڕێکخراو حەلەقاتی نهێنی جیاوازدا کارو چالاکیان دەکرد .

 

کە بریتی بوون لەم ڕێکخراوانە (کارگەران و کۆمۆن و بەرزەو دەستەی پێشڕەوان وپڕۆلیتاریای کۆمۆنیست و هتد) بەدوایی کیمیاوی باران وئەنفال وشکست وئاودیو کرانی هێزی چەکداری بزوتنەوەی کوردایەتی وکاول بوونی دەیان دیهات وشارو شارۆچکە و کردنی باقی شارەکانی تر بەزیندانێکی گەورەی بەسەربازگە دەوردراوی وبەسیخوڕو بەکرێگیراو تەنراو .

 

لە ڕۆژگارێکدا کەشکستی گەورەی چەکداری ودڕندەیی بەعس ورەو ئیرادەی زۆرینەی خەڵکیان تێکشکاندبوو متمانە بەیەکتر کەوتبوویە ژیر پرسیارەوە ،ئالەو سەردەمە چاو چاو نەبینەدا دەیان گەنج ولاو بەورەو ئیمان و باوەڕێکی بەهێزەوە بەئاڵای کۆمۆنیزم وسۆسیالیزمەوە یەکتریان دەدۆزیەوەو درێژەیان بەکارو چالاکی ڕێکخراوەی لە شوینی کارو ژیانیان ئەدا.

ئەم کارو چالاکیانە ئەگەرچی لێرەو لەوێ جاربەجار کەسێک یان چەند کەسێک دەستگیر دەکران یان دەکەوتنە بەرمەترسی دەستگیرکردن، بەڵام هەتا هێرشی عێراق بۆ سەر کویت.

 

دەتوانم بڵێم کارو چالاکیەکان لەگەشەسەندن و فراوان بوونەوەی بەردەوامدا بوون وبەرچاوی دام ودەزگا سەرکوت گەرەکان نەکەوتبوون. بەڵام پاش داگیر کردنی کویت و زیاد بوونی چالاکی ودەرکردنی بەیاننامە لەلایەن بەشیک لەو ڕیکخراوانە لەدژی سەبازگیری ناچاری ولەدژی جەنگی کویت و هتد لەڕێگەی چەند سیخوڕێکەوە ڕژێم توانی بووی چەند کەس لەو ڕیکخراوانە ئاشکراو دەستگیر بکات و ئەوە بوو لەسەرەتای مانگی سێپتەمبەرو بەدیاری کراوی لە ٣ی سێپتەمبەروە دەستی پێکرد بە دەستگرکردن وراوەدونان کە هەموو دەستگیرژراوەکان لە ئەمنەسورەکەی سلیمانی کۆکرابوونەوە هەتا ڕۆژی ٨ی ماسری ساڵی ١٩٩١ واتە دووهەم ڕۆژی ڕاپەڕین لە سلێمانی.

 

ڕێزو خۆشەویستی هەیە بۆ هەموو هاوڕێ وهاوخەباتەکانی ئەو ڕۆژگارەی دەرەوەو ناوەوەی زیندان و هەموو ئەو کەسانەی تر کە ڕۆژگاری سەختی ژێر ئەشکەنجەو ئازاری ئەمنە سورەکەو جەلادەکانی بەعسمان پێکەوە تێپەڕاند.

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.