ثوریا بە دڕندانەترین شێوە بەنزینی پێداکراو ئاگری تێبەر درا !!
هانا /ئەلتەرناتیڤی شورایی/ ڕۆژهــــەڵات
لەشارێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کێشەدەکەوێتە نێوان دوو هاوژین بەڵام کێشەکە سەردەکێشێت و دەبێتەهۆکار بۆ کوژرانی هاوژینە خانمەکە.
لە کۆتایی مانگی ئابی 2025 ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ لە لای خۆی بڵاویکردەوە کە ، ژنێکی گەنج بە ناوی ( ثورایا عەلی محەمەدی) لە گەڕەکی بەهارستانی شاری سەقز لەلایەن هاوسەرەکەیەوە ئاگری تێبەردرا و گیانی لەدەست دا.

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو دەڵێت : بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ٢ی ڕەزبەری ١٣٩٢ی هەتاوی، ژنێکی تەمەن ٣٥ ساڵ بە ناوی( ثورایا عەلیمحەمەدی ) لە ماڵە هاوبەشەکەیان ،لە گەڕەکی بەهارستانی سەقز لەلایەن هاوسەرەکەی ( ئەفشین شەریفی) تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری کەهریزە، ئاگر لە جەستەی ماندوی بەردرا و گیانی لەدەست دا.
ڕێکخراوی هەنگاو هۆکاری سەرەتای سەرهەڵدانی کێشەی نێو ئەو خانەوادەیەی ئاشکرانەکردوە و نوسیویەتی ، هەنگاو ئاگادار کراوەتەوە کە دوای دەمەقاڵە لەگەڵ هاوسەرەکەی، بکوژەکە دەست و قاچی بەستووەو بە ڕشتنی بەنزین بەسەریدا لە پارکینگی ماڵەکەیان ئاگری تێبەرداوە ، بەڵام دەستبەجێ ئەو ژنە گەنجە لەلایەن دراوسێکانیەوە بەمەبەستی ڕزگارکردنی ژیانی گواستراوەتەوە بۆ ناوەندە پزیشکییەکان، بەڵام بەهۆی سووتانی توندەوە گیانی لەدەستداوە.
Awat