تۆ فێرت کردم چۆن مامۆستا بم”!!

لە یەکەم ڕۆژی خوێندندا مامۆستایەک بەناوی دۆنیا تۆماسا کە وانەی بە خوێندکارەکانی پۆلی پێنجەمی دەوتەوە. لەیەکەم وانەیدا بە خوێندکارەکانی گوت کە وەک یەک بەبێ جیاوازی مامەڵە لەگەڵ هەر یەکەیاندا دەکات !
کە هەمیشە وەک یەک مامەڵە لەگەڵ هەموویان دەکات، نە پێی باشتر بووە و نە ڕەتیکردووەتەوە.
بەڵام مامۆستاکە خێرا تێگەیشت کە جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی چەندە قورسە.
پێشتر خوێندکاری سەختی هەبوو، بەڵام هیچیان وەک پێدریتۆ نەبوون.
ئەم خوێندکارە بە پیسی دەگەیشتە قوتابخانە، هەرگیز ئەرکەکانی ماڵەوەی ئەنجام نەدەدا و کاتەکانی لەپۆلدا بە تێکدانی پۆلەکە یان خەوتن بەسەر دەبرد.
مامۆستاکە بەهۆی ئەم ڕەفتارانەوە توشی سەرئێشەیەکی ڕاستەقینە بوو.
ڕۆژێک لە لوتکەی بێزاری دا لە کۆتایی پەیوەندییەکەیدا، چووە لای بەڕێوەبەری قوتابخانەکە.
بە بەڕێوەبەرەکەی گوت
“من مامۆستا نیم بەرگەی بێ ئەدەبی منداڵێکی خراپ ڕەفتار بگرم.
ڕەتیدەکەمەوە چیتر ڕێگەی پێبدەم لە پۆلەکەمدا بێت .
ئەوا پشووی کریسمس نزیک دەبێتەوە؛ هیوادارم جارێکی دیکە نەیبینمەوە کاتێک خوێندن دەست پێدەکات”.
بەڕێوەبەرەکە بە وردی گوێی لێگرت ، پاشان بەبێ ئەوەی قسەیەک بکات، چوو فایلی سەرجەم ئەرشیفەکانی ئەو خوێندکارەکانی هێنا و فایلەکەی قوتابخانەی پێدریتۆی خستە دەستی.
مامۆستا دۆنا تۆماسا وەک ئەرکێک دەستی کرد بە خوێندنەوەی، بەبێ دوو دڵی و بێ قەناعەتکردن ،
بەڵام دواتر زۆر بە خێرایی، ئەندێشە وخەیاڵاتەکان و دڵی نوقم بوو کاتێک ئەم دێڕانەی خوارەوەی خوێندەوە:
مامۆستای پۆلی یەکەم نووسیبووی؛
“پێدریتۆ منداڵێکی زۆر زیرەک و میهرەبان و دۆستانەیە، هەمیشە زەردەخەنە دەکات، هەمووان زۆر حەزیان لێیە وخۆشیان دەوێت . کارەکانی لە کاتی خۆیدا ئەنجام دەدات و پێشکەش دەکات، زیرەک و بەئەمەک، خۆشحاڵی زۆرە لەپۆلدا وهێمن و لەسەرخۆیە “.
مامۆستای پۆلی دووەم:
“پێدریتۆ خوێندکارێکی نموونەییە لەگەڵ هاوپۆلەکانی. بەڵام لەم دواییانەدا دڵتەنگ بووە، چونکە دایکی بەدەست نەخۆشییەکی چارەسەرنەکراوەوە دەناڵێنێت”.
مامۆستای پۆلی سێیەم:
“مردنی دایکی شۆکێکی بەرگە نەگیراو بوو، هەموو ئارەزووی قوتابخانەی لەدەستداوە ئەم خوێندکارە و کاتەکانی بە گریان بەسەر دەبات، باوکی هیچ شتێک بۆ یارمەتیدانی ناکات و پێدەچێت زۆر توندوتیژ بێت بەرامبەری ، تەنانەت پێموایە لێی دەدات”.
مامۆستای پۆلی چوارەم:
“پێدریتۆ هیچ ئارەزووی خۆی بۆ پۆل نیشان نادات، خۆی دەکشێتەوە، کاتێک هەوڵدەدەم یارمەتی بدەم یان قسەی لەگەڵ بکەم، دەکشێتەوە بۆ بێدەنگییەکی بێهیوا”.زۆر بێ هیوایە لەژیانی !
هیچ هاوڕێیەکی نییە و پێدەچێت تادێت گۆشەگیر و دڵتەنگتر بێت”.
ئەو ڕۆژەی کۆتایی پێش پشووی کریسمس، هەموو خوێندکارەکان دیاری جوان و بە وردی پێچراویان بە مامۆستا دۆنا تۆماسا بەخشی.
بەڵام پێدریتۆ دیاری خۆی لە کیسەیەکی کاغەزی سادەدا هێنا.
کاتێک مامۆستا پاکەتەکەی کردەوە و ناوەڕۆکەکەی پیشانی خوێندکارانی دا، سەرجەم خوێندکارانی پۆلەکە بە پێکەنینەوە تەقینەوە: ئاخر ملوانکەیەکی کۆن کە چەند بەردێکی تێدا بوو بەیەکەوە بەستبووی زۆر بەسادەیی و لەگەڵ بوتڵێکی بۆنێکی نزیک لە بەتاڵی دا بوو.
بۆ بێدەنگکردنی گاڵتەجاڕیی خوێندکارەکان ، مامۆستا دۆنیا تۆماسا یەکسەر ملوانکەکەی لەبەر کرد و چەند دڵۆپێک بۆنی بەسەر خۆیدا ڕشاند.
گوتی بۆنێکی زۆر نایاب وخۆشە زۆرم بەدڵە ئەم ملیوانکەش زۆر جوانە زۆر سوپاس !!!
ئەو ڕۆژە پێدریتۆ دوا کەس بوو کە ڕۆشت لەپۆلەکەدا بۆ ماڵەوە و بە نەرمی بە مامۆستاکەی گوت:
مامۆستا “دۆنیا تۆماسا، ئەمڕۆ بۆنی دایکمت لێدێت.”
لە ماڵەوە مامۆستا بۆ ماوەیەکی زۆر گریا.
پاشان بڕیارێکی دا:
لەمەودوا نەک هەر فێری خوێندنەوە، نووسین، بیرکاری… بەڵکو لە سەرووی هەمووشیانەوە فێری خۆشویستنی قوتابیەکانی و پەروەردەکردنی دڵیان دەبێت.
لە سەرەتای ساڵی خوێندندا، دۆنیا تۆماسا بە ملوانکەی دایکی پێدریتۆ و چەند دڵۆپێک بۆن گەیشتە پۆل.
ئەو زەردەخەنەیەی پێدریتۆ پێی بەخشی، سوپاسێکی بێدەنگ بوو، پڕ بوو لە ناسکی. وردە وردە خۆشی ، بەهۆی سەرنج و سۆز و سۆزی مامۆستاکەیەوە، پێدریتۆ گۆڕا: جارێکی دیکە بووەوە بەو خوێندکارە بەئەمەک و ماندوونەناسەی کە لە ساڵانی سەرەتای خوێندندا بوو.
لە کۆتایی ساڵدا، دۆنیا تۆماسا کێشەیەکی زۆری هەبوو بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکەی کە بە یەکسانی مامەڵە لەگەڵ هەموو خوێندکارەکانیدا بکات، چونکە دڵی بە ڕوونی لە بەرژەوەندی پێدریتۆ بوو.
ساڵان تێپەڕی. پێدریتۆ چووە زانکۆ و مامۆستاکە پەیوەندی لەگەڵیدا لەدەستدا بەهۆی دوور کەوتنەوەی .
تا ئەو ڕۆژەی نامەیەکی لە دکتۆر پێدرۆ ئەلتامیرا وەرگرت.
ڕایگەیاند کە تازە خوێندنی پزیشکی بە ڕەنگی فڕیو تەواو کردووە و بڕیارە هاوسەرگیری لەگەڵ ژنێکی گەنج بکات کە لە زانکۆ ناسیویەتی.
لە نامەکەدا بانگهێشتی مەراسیمەکەی کردووە و داوای لێکردووە ببێتە دایکی خواپەرستی.
لەو ڕۆژەدا دۆنیا تۆماسا ملوانکە کۆنەکەی و چەند دڵۆپێک بۆنی دایکی پێدریتۆی ڕادەست کرد.
کە جارێکی تر یەکتریان بینیەوە، بۆ ماوەیەکی زۆر یەکتریان لە باوەشیان گرت.
دکتۆر ئەلتامیرا بە گوێیدا چرپەی کرد و وتی: “هەموو شتێک قەرزاری تۆم مامۆستا دۆنیا تۆماسا.”
بە چاوی پڕ لە فرمێسکەوە وەڵامی دایەوە: “نا، پێدریتۆ. بە پێچەوانەوەیە.
تۆ ڕزگارت کردم و گرنگترین وانەی ژیانت فێرکردم، ئەو وانەیەی کە هیچ پرۆفیسۆرێکی زانکۆ نەیتوانیبوو فێری بکات: تۆ فێرت کردم چۆن مامۆستا بم”.
وەرگێڕانی /ئاوات ڕەسوڵ