لەئاهەنگێکی هاوسەرگیریدا 5کەس کوژران

0

هانا /ئەلتەرناتیڤی شورایی ــ قەزای شێخان

 

 

 

درەنگانی ئێوارەی ڕۆژی سێ شەممە لەبەرواری 2\9\2025، بەفەرمانی دادوەر ،هێزەکانی ئاسایش لەقەزای شێخان سەربە پارێزگای دهۆک ،هەوڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی موادی هۆشبەریاندا . بەڵام باسدەکرێت لە ‌نێوان هێزەکانی ئاسایش و هاوڵاتییەداواکراوەکەدا کە بازرگانی مادەی هۆشبەر بووە ڕوبەڕووبونەوە دروستبوو. بەو هۆیەوە سێ کارمەندی ئاسایش کوژران و تۆمەتباری تەقەکەر بەنێوی (شیخۆ .ک) لەگەڵ کوڕەکەیدا کوژران .

هەرلەو شەڕەتەقەدا کە لەنێو ئاهەنگە پڕ لەمیوانیەکەدا ڕویدا سێ کارمەندی تری هێزەکانی ئاسایش برینداربوون. زانیاریەکان زۆرن لەسەر ئەو ڕووداوە دەگوترێت ، هێزەکانی ئاسایش لە هەوڵدا بوون (شێخۆ) دەستگیر بکەن بەڵام بەهۆی قەرەباڵغی ناو ئاهەنگەکە چالاکیەکەی هێزەکانی ئاسایش ئاسان نابێت وشەڕو ئاڵۆزی و ڕوبەڕوبونەوەکە زیاتر درێژە دەکێشێت، ئەنجامی دۆخەکە ئاڵۆزتر بووەو سەرەنجام کارەساتی دژە مرۆیی لێکەوتەوە. لەدوای ڕووداوەکە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش و لایەنی پەیوەندیدار هیچ زانیاریەکیان ئاشکرانەکردوەو ڕونکردنەوەیان نەداوە .

 

 هەروەها لەناو خەڵک و لە تۆڕەکۆمەڵایەتیەکاندا چالاکوانان بە نیگەرانیەوە باس لەوەدەکەن چۆن دەبێت لە ناو شوێنی گشتیدا هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش فەرمانی تەقەکردنیان پێبێت و ئامادەکاری نەکەن بۆ پاراستنی ژیانی خەڵکەکەی و دەستگیرکردنی تۆمەتبارەداواکراوەکان !!

Leave A Reply

Your email address will not be published.