کچەمۆدێلێک کوژرا
هانا /ئەڵتەرناتیڤی شورایی /هەولێر
کچەمۆدێلێکی تەمەن 23ساڵ بەناوی ،،فاتیمەزارعی ،، دانیشتوی هەولێر ،هەرلەهەولێرلەلایەن هاوسەری پێشوی کە خەڵکی شاری ورمێیە، کوژرا. زاندراوە کە تاوانەکە ئامێری بڕەر ، بەچەقۆکوژراوە.

هەروەها بڵاوکراوەتەوە کە ، فاتیمە زارعی ناسراوبە ژیلا، سێ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن هاوژینەکەیەوە ،بەبیانوی شەرەف هێرشیدەکرێتەسەرو برینداردەکرێت ،بەڵام لە وڵاتی ئێرانەوە ڕادەکات بۆ باشوور لە شاری هەولێر نیشتەجێدەبێت ،،فاتیمە ،، کەلەترسی هاوژینەکەی ناوەکەی خۆی گۆڕیبوو، لە شاری سەردەشتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە،بەڵام لەشاری ئورمیە ژیانی هاوسەری پێکهێنابوو، دایکی منداڵیێکی چوارساڵ بوو ،منداڵەکەی لەلای باوکی ونەنکی ژیاوە،بەڵام لەبەرتوندوتیژی و هەڕەشەکانی هاوسەرەکەی وڵاتی ئێران بەجێ دەهێڵێت ،ماوەیەکە لە باشور دەژیەو لەهەولێر کاری مۆدێلاتی دەکرد. هەر بەپێی زانیاریەکان ،ژیلا دوای بریندارکردنی ،،بەبیانوی شەرەف ،،
دەگەیەندرێتەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی هەولێر، بەڵام لەبەرسەختی برینەکەی گیان لەدەستدەدات. بڵاوکراوەتەوە کە ، بەمەبەستی ناشتنی تەرمەکەی لەقەزای پشدەر لە قڵادزە دوور لە خانەوادەکەی و بەبێ ئامادەبوونی کەس وکاری دەنێژرێت.
لەدوای ڕووداوەکە، پۆلیسی هەولێر دەستیکردوە بەلێکۆڵینەوە لەڕووداوەکەو بەدواداچونیان دەستپێکردووە ،بەڵام نەزاندراوە کە هاوژینە بکوژەکەی دەستگیرکراوەیاخودنا.