جەماوەرە خۆی ئەتوانێ لەئەنجامی بارودۆخی سەختی کە بەرەو ڕوی ئەبێتەوە خۆیان لە شوراو کۆمیتە سەربەخۆکاندا ڕێک بخەن دور لەکاریگەری حزبی!

0

ماڵپەڕی ئەڵتەرناتیڤی شورایی بە گرنگی زانی سەبارەت بەهەبوونی دیاردەی ناشارەستانی ونادروستی چەکداری حیزبەکان لەباشوری کوردستان کە لەدوایی ساڵی ١٩٩١ لەجیاتی نەمان و گۆڕانی بەهێزی نیزامی ئیداری یاخودی سەربازی سەربەحکومەت بەڵام ڕۆژدوایی ڕۆژدیاردەی چەکداری  تەشەنەدەسێنێت زیانی زیاتر بەکۆمەڵگە دەگەیەنێت بۆیە بەپێویستی زانی کەڕۆشنایی بخرێتە سەری ئەم بوارە نالەبارە دژە مەدەنییە هەربۆیە دیدارێکمان لەگەڵ هاوڕێ حکمەت هەڵبجە نووسەر وکەسایەتی سیاسی ئەنجام دا کە زانیاری بەسوود باسکراوە  خوارەوە خراوەتە ڕووبۆ ئێوەی خوێنەر :

 

ئامادەکردنی :ئاوات ڕەسوڵ  

ئەڵتەرناتیڤی شورایی :ئایا سەرنجت چییە لەسەر چەکداری حیزبەکان وئایا هەبوونی ئەم چەکدارانەی حیزبەکان پێویستە بۆ کۆمەڵگەی کوردستان یاخود بەپێویستی نازانیت ؟

حکمەت هەڵبجە نووسەر وکەسایەتی سیاسی: ئایا هەبوونی ئەم چەکدارانەی حزبەکان پێویستە بۆ کۆمەڵگەی کوردوستان ،یاخود بەپێویستی نازانیت ؛ بەرلەوەی باس لەچەکداری بکەم ئەبێت ئێمە لە (ماهیەتی) واتە لە ناواخن و ناوەڕۆکی حزب تێبگەین ،حزب چیە ؟

مێژوو وەک ئەزموون نیشانی جەماوەری شۆڕشگێڕی داوە هەرگیز بە گروپێک بەحزبێک بە تاقم و دەستەیەک گۆڕانکاری جەوهەری لەکۆمەڵگەدا ناکرێ ، نمونەی مێژوی زۆرە هەر لەمێژوی بەڵشەفیکەوە حزبەکەی (لینین) ،ئەوە سۆسیال دیمکراتەکان ئەوە ئەحزابە شیوعیەکان لە وڵاتانی ڕۆژ هەڵات و ڕۆژئاوا ،حزب (تنظیم ) ی هەرەمیە وەک هێشوە ترێ لە قیادەوە بۆ قواعید هەموو حزب لە مەکتەبی سیاسی و سکرتێرەکەی دا کۆبۆتەوە ،حزب بەرنامەیەکی سنورداری کۆمەڵێک کەسانی لێپرسراوی حزبین مەبەست و مەرامێکی حزبیان هەیە کە هەمیشە لەپەنا دەستەڵاتدان واتە هەمیشە خەریکی پینەو پەڕۆو چاکسازین بۆ ئەوەی ئەو امتیازو پلەو پایەیەیان لە کیس نەچێت ،هەمیشە خەریکی اصلاحی جومگە شکاوەکانی دەوڵەت دەستەڵات ئەکەن ،وەهەمیشە خەریکی چەلەحانێ و سیمینارو کۆڕو کۆبونەوەن بۆ ئەوەی ئەندامەکانیان گۆش کەن یان مل کەچیان کەن بە بەرنامەو پڕۆگرامە حزبیەوە .

 

چونکە ئەندامی حزب ئەبێت گوێڕایەل بێت بە پەیڕەوی و پڕۆگرامی حزبەوە واتە ئازاد نیە لەبیرکردنەوەو لێکدانەوە ئەبێت پابەندی حزب بێت .هەر لەبەر ئەوەیە چونکە عەقڵی نخبەیەکە لەسەر کردایەتی هەمیشە لە جیابونەوەو انشقاق و پەرت بوندان ،سەیری یەکێتی گەر بگەڕێتەوە بۆ مێژوی لە ٦٤ وە لەپارتی جیابوەوە یەکێتی ئاڵای شۆڕش و پاشان گۆڕان و هەروەها سەیری حزبە شیوعیەکان و قەومیەکان و ئاینییە کانیش بکە خوا ئەو هەموو حزبە ئیسلامیەی بۆچیە کە یەک بەرنامەیان هەیە قورئان یەک سکرتێریان هەیە خوا یەک خەڵکیان هەیە ئیسلام بەڵام حزب بەبێ کێ بڕکێ (منافسە) نابێت ،لەبەر ئەوە حزب هەمیشە قاچێکی لای دەوڵەت و دەستەڵات قاچەکەی تری ئەخاتە ناو خەڵک بۆ پڕو پاگەندەو لەخشتە بردن ،لەزۆر حاڵەتیان دا هەمیشە هەوڵی ئەوە ئەدەن ببن بە بەدیل بۆ دەستەڵات واتە دەستەڵاتی سیاسی و ئابوری بگرنە دەست .

 

بۆ نمونە چەند ساڵ یەکێتی لەو شاخە بوو ئەو هەموو مرۆڤەی کردە قوربانی لەپێناوی ئەوەی کە جێگرەوەی بەعسی دەستگیر بێت .ئەوەتا میراتی بەعسی وەرگرت .خەڵک ئەڵێ خۆزگە پێشمەرگایەتیم نەکردایە خەڵک ئەڵێ سەد ڕەحمەت لەکفن دزی پێشوو ئاوات بە ڕۆژگاری سەدام ئەخوازێت .

گەر مەبەستت لە حزبەکانی دەستەڵاتە چەکدارن ،طبعان خۆتان ئەزانن دەستەڵات و حوکومەت بەبێ دام و دەستگای داپڵۆسین وەک هێزی کۆماندۆ یان ئەو هێزەی کە خۆیان ناویان ناوە دژە تیرۆر کە خۆیان خاوەنی تیرۆرکردنن هەروەها پۆلیس و ئاسایش (امن) دادگاو گەلێ ئۆرگانی تر دەوڵەت ڕێخراوێکی سەپێنراوی سەرمایەداریە پێویستی بەچەک و بەجۆرەها وەسائیل هەیە بۆ ئەوەی ببێتە سیاجی دەوڵەت بۆ ترساندن بۆ تۆقاندن بۆ گرتن و بۆ زەبرو زەنگ . 

 

دەوڵەت کۆمەڵێک کەسانی بیرۆکراسی مشە خۆر ئەیبات بەڕێوە وەک مارکس ئەڵێ دەوڵەت کرمێکی مشە خۆرە بە جەستەی کۆمەڵگادا بڵاو بۆ تەوە ،ئێمە سەیری ئەم پەیوەندیە کۆمەڵایەتیە چینایەتیە ئەکەین کە دەستەڵات و هێز واتە چینی سەرمایەدار باڵا دەستە بۆ ئەوەی پارێزگاری لە ممتلکاتی لە خاوەندارێتی بکات هەمیشە هەتا بتوانێ هێزو تواناو لایەن و گروپ و دەستە دروست ئەکات چونکە ئەزانێ چی ئەکێڵێ ،ئەوەی بەلای دەوڵەتەوە یاخود دەستەڵاتی سەرمایەوە گرنگە کۆمەڵ و سروشت بکاتە کێڵگەیەک بەخواستی خۆی بکێڵرێ نەک بەخواستی خەڵک ،چەک لەکوردوستان بوە امری واقیع بەحوکمی دەستەڵاتی حزبەکان .

 

هاوڕێ حزب زۆر دورە لە بزوتنەوەی شۆڕشگێڕی دوخەتی تەریبن ناگەن بەیەک وەک ئاسمان و ڕێسمان وان تۆ باس لەچەک ئەکەیت بۆ حزب حزبی فەرمی لەپەنا دەستەڵاتدایە یاخود دەستەڵات ڕێگای داوە خەڵکی شۆڕشگێر ئەبێت لەدەرەوەی حزبەوە لێ ی بڕوانین وا بەستە نەبێت بە حزب و پڕۆگرام و بەرنامەی حزبەوە.

 

ئەوە بوو لەم ساڵانەی پێشودا جەماوەر لەسەید سادق بارەگای حزبیان سوتان ،ئەو خەڵکە بە ئەزموون گەشتۆتە ئەوی حزب تەنها پاشقول گرتن و لەفو دەوران و قسەی سەرزاریە .

ئەو حزبانە لەگەورە بۆ بچوکیان زۆر خراپیان کێڵاوە چ ڕابوردویان چ حازریان ،بەڵام ئەوەمان لەبیر نەچێت دەوڵەت لەکوردوستان بەحوکمی بناغە حزبیە سەپێنراوەکەی وەزۆر خراپی کێڵاوە مێژوی زیاد لە ۳٤ساڵی دەستەڵات لەبەر ئەوەی لەپەلە قاژێدایە زیاتر پێویستی بەچەک هەیە بۆ کێ؟

 

حەتمەن بۆ ئەو جەماهیرە هەژارەی کەتەواو هیلاک بوە بە باری بژێوی ژیان و محرومی کردوە لە هەمو پێویستی و خزمەت گوزاریەک . بەڵام شتێکی سەیرو نامۆ نیە لەکۆمەڵگەی چینایەتی لە کۆمەڵگەیەکی سەقەت و دژوارو گەندەڵ حوکمداری لەلایەن دەستەیەکی مشەخۆری گەندەڵ خاوەنی هێزو تواناو دەستەڵاتە ئیتر بەهەموو شێوەیک خۆی پڕ چەک ئەکات .

چونکە هەمیشە لە ئامادە باشیدایە ئەزانێ چی کێڵاوەو بەرهەمی ئەو هەمو ژانە بەرهەمی ئەو هەمو ئازارە ئەبێت دنیایەکی نوێ مناڵێکی ئازاد لە ئەنجامی ئەو ژان و سک پڕ بونە لەدایک بێت .

 

 

 

ئەڵتەرناتیڤی شورایی :ئایا چۆن دەکرێت کۆمەڵگەی کوردستان ئاراستەبکرێت بەجۆرێک کە ململانێیە سیاسییەکان دووربخرێنەوه لەململانێی چەکداری لەشوێنی ژیانی هاوڵاتیانی کوردستان؟

 

حکمەت هەڵبجە نووسەر  : هاوڕێ ئەو چەکانە لەسەر ڕەئی ئێمە نەوەستاوە ،چەکداری حزبەکان پێویستیەکی دەستەڵات و حزبی حاکمداریە ،نەک خواست و حەزی جەماوەر .

ئەوانە واتە ئەو چەکدارانەی حزب هەموو کۆیلەی دەوڵەت و حزبەکانن ملکەچی ئەمری دەستەڵاتن .بەڕەئی من تەنها ئەو جەماوەرە خۆی ئەتوانێ بەهۆشیاری لەئەنجامی ئەو بارودۆخە سەختەی کە بەرەو ڕویان ئەبێتەوە خۆیان لە شوراو کۆمیتە سەربەخۆکاندا ڕێک بخەن دور لەکاریگەری حزبی و بەرژەوەندی تایبەت .

 

خۆی لەڕاستیدا بارودۆخی کۆمەڵایەتی شتێکی میکانیکی یان عەقڵی لێپرسراو سەرکردەیەک نیە بتوانێ دروستی کات ،بۆ نمونە سەدی وەک مارکس بە کرێکارانی فەرەنسای بووتایە (کۆمۆنەی پاریس) مەکەن کرێکار یان جەماوەری پاریس کردیان و ۱٠٠هەزار شەهیدیان دا واتە واقع جەماوەر کە هەل و مەرج دێتە پێشەوە بەدیار کەسەوە دانانیشن ،توانای کرێکاران لەفەرەنسا ئەوە نەبوو هەموو فەرەنسا بگرێتەوە هەر لەپاریس کۆمۆنە گورزی وەشاند بەڵام مارکس نەیتوانی کرێکاران ڕاسپێرێ بڵێ با شۆڕش تەشەنە بکات هەمو شارەکان بگرێتەوە ،ئێمە واقیعیانە بڕوانینە مەرجە کۆمەڵایەتیەکان ئەبێت تواناو ئاستی جەماوەر لەبەرچاومان بێت شۆڕش شۆڕشی تیۆری و فکری و ڕەخنە گرتن نیە شۆڕش ئەو بارودۆخە یە کە دێتە ئاراوە لەئەنجامی ئەو هەمو قەیرانانەی کەڕو ئەکاتە کۆمەڵ ،کۆمەڵ ئەو ژیانە واقیعیە فێری ئەکات واتە ئەو زەبروزەنگ و برسێتی و هەڕەشەو کوشتن و گرتن و نەبونیە فێری ئەکات ، کەس ناتوانێ تحدیدی تەقینەوە بکات بەڵام ئەو خەڵکە پڕ بوە ماوەتەوە ئەوەی خۆی ڕێک خات ئەزانێت ئەوە دەوڵەتە دەستەڵاتە دەستی ناوەتە بین و قوڕگی .

 

ئیتر وەک چۆن هەورێکی ڕەش ئەبینیت بارانی پێیە نازانی لەکەیا ئەبارێ کاتێک ئەزانی هەورە گرمەو هەورە تریشقە دروست ئەبێت و ئاسمان تێک ئەچێ . 

 

 

 

 

Leave A Reply

Your email address will not be published.