لەقڵاچوالان کەسێک کوژرا ،3ئەفسەری پلە باڵا برینداربوون
هانا /ئەڵتەرناتیڤی شورایی /سلێمانی
لە کاتی راهێنان لە کۆلێژی سەربازیی قەڵاچوالان سەر بە پارێزگای سلێمانی ، گولـلە (ئاڕبی جی )ەک لەدەست دەردەچێت و تەقیوەتەوە و خوێندکارێکی کۆلێژەکەی کوشت .
زاندراوە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 3شەممە بەرواری 2\9\2025 لەناو بارەگای فەرماندەیی، لەکاتی مەشقی خوێندکارانی کۆلێژی سەربازی لە قەڵاچوالان .
لەکاتی راهێنانکردن بە چەکی جۆری ئاربی جی، گولـلەی ئاربی جییەکە لە چەکەکە دەردەچێت و بە مامۆستاو خوێندکارەکاندا تەقیوەتەوە . بەگوێرەی زانیارییەکان ، لەناو بریندارەکان، عەمیدێک و عەقیدێک و نەقیبێک هەن ، دۆخی تەندروستیی ئەفسەرێک ناجێگیرە.
هەروەها زاندراوە کە ، خوێندکارە کوژراوەکە بە ناوی (یوسف ئەلعەنزی)ەو خوێندکاری كۆلێژی سەربازی قەڵاچوالان بووە، ئەمڕۆ لەكاتی ئەنجامدانی مەشق کردندا لە شاری سلێمانی، بە هەڵە چەكی ئارپیجی تەقاند و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاگەیاندراوێکی تایبەت بەو ڕووداوە ، وهزارهتی بهرگری عێراق، بەهۆی تهقینهوهكە، ڕایگەیاندووە كهسێك گیانی لهدهستداو سێ كهسی دیكهش برینداربون ، ئەوان لێكۆڵینهوه له چۆنیەتی جۆری ڕوداوەکەو هۆکاری ڕاستەقینەی ڕوداوهكه دهكهن.
