کرێکارێک کەوتەژێر عادیلەوگیانی لەدەستدا

0

ئەلتەرناتیڤی شورایی/ ناحیەی دێگەڵە

 

 

کرێکارێک لەکاتی پشوداندا لە شیرینی خەودابوو ئامێرێکی جۆری عادیلە لەبێئاگاییدا بەسەری کەوت و گیانی لەدەستدا” زاندراوە کە ، ئەو کرێکارە لە پڕۆژەی دووسایدی نێوان (کۆیە – هەولێر) کاریکردووەو لەسێبەری عادیلەکە پشوی داوەو دواتر ئامێرەکە جوڵێندراوەو بەسەریدا ڕۆیشتوەوگیانی لەدەستدا.

 

هاوکار عەلی _ وتەبێژی تەندروستی قەزای کۆیە ڕایگەیاندووەکە، بەیانی ئەمڕۆ 3شەممە 2\9\2025 هاوڵاتیەک کە، پیشەی کرێکاری بووە بەنێوی (ڕەنجدەر سابیر کەریم) لە شەقامی نێوان شاری هەولێرو قەزای کۆیە کاری کردوە بۆ پشودان لە ژێر سێبەری ئامێری جۆری عادیلە خەوتووە دواتر ئەو ئامێرە قورسە جوڵێندراوەو ژێری کەوتووە ، هەوڵدراوە بۆ ڕزگارکردنی ژیانی ئەوکرێکارە بەڵام بەداخەوە چانسی مانەوەی نەبوو گیانی لەدەستدا . هەروەها ووتەبێژەکەی نەخۆشخانەی قەزای کۆیە ڕاشیگەیاندووە کە ئەو کرێکارە خەڵکی گوندی (حاجی وسوو) بووە سەر بە ناحیەی دێگەڵەبووە.

Leave A Reply

Your email address will not be published.