لە سەر کۆنە قین دوو برا کوژران
هانا/ ئەلتەرناتیڤی شورایی/ ئاکرێ
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەمە 1\9\2025 لە گوندی زێوکا سەر بە قەزای ئامێدی بەهۆی کێشەیەکی کۆن شەڕ لە نێوان دوو بنەماڵە سەری هەڵدایەوە و خوێن لەنێوانیاندا ڕژا.
زاندراوە کە لەئەنجامی ئەو بارگرژیەدا ئاڵۆزی زیادی کردوو بەرەرە شەڕەکەیان گەورە بوو. هەربەو هۆیەوە دوو برا بەناوەکانی ( حسێن سعید) و (هاشم سعید)، کە تەمەنیان سەرووی ٥٠ ساڵە کوژران. دوای ئەو ڕووداوە خوێناویە تەرمی هەردوو برا تاوان لێکراوەکە رەوانەی پزیشکی دادی لە نەخۆشخانەی بلێ کران .
