وەک شیعر هەنگووینم لێ ئەتکێ

0
پڕپڕم لە شادمانی
ئەوەی ئێستا خەیاڵمە
هاتۆتە دەروون بە نیهانی
ئەمرم لەبۆ ئاوازێک
من بکات بە گـــۆرانی
ئای بۆ ئەو دەنگە پڕ سۆزەی
پڕم دەکات لە تەما
منیش لە دیداریا ئەیکەم بە سەما
خۆزگە ئەمتوانی وەک ئاونگ
لەسەر لەپی گوڵی ئەوین
وەکو گەزۆ لە جوانیم ئەڕوانی
تۆ دوا هەناسەی ناو سینەمی
لە ئاواز و گۆرانیدا هەڵمبمژە
بەدەم وێـــردی ژوانەوە کۆمکەرەوە
من ئەمشەو
شیعرم و ئاوازم ئەوێ
ئاوازم و گۆرانیم ئەوێ
گۆرانیم و تـــــــــۆم ئـــەوێ
باخێکم لە هەردێکی دوور
باخەوانم ئەوێ
ئەو شازادە جوانەی ئەفسانەم
دڵدارێکی گەدام ئەوێ
ئەو ژنە پڕ هەست و عیشقەم
کە بۆ ماندوویی و تینوێتی یار
کانی و کوێستانم
هەمیشە نیگام ، شەپۆل و کەنارم
هەمیشە پەنام . . . .
ژیان سەعید قەرەداغی
بەدەستکارییەوە شیعری هەنگوین لەسەر داوای ئازیزان
Leave A Reply

Your email address will not be published.